ناس کورد - کاروان مەحمود
لە خۆپیشاندانەکەى دوێنێ هەینی سلێمانی، 27 کەس بەهۆی بەرکەوتنی بەرد و گازی فرمێسکڕێژ برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سامان نادر، بەرێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی 122ی سلێمانی بە "ناس کورد"ی (12ی کانونی یەکەمی 2020) ڕاگەیاند، لەو ژمارەیەش 25 برینداریان لەلایەن تیمەکانمان لەسەر شەقامەکان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و تەنها دوو بریندار ڕەوانەی نەخۆشخانە کران، ئەوانیش یەکێکیان لە هێزە ئەمنییەکان بووە و ئەوی دیکەش خۆپیشاندەر بووە، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
سەبارەت بە بریندارەکانی خۆپیشاندانی رۆژانی رابردوو شاروشارۆچکەکان، وتی، "ئەو بریندارانەی لە نەخۆشخانەکانی سلێمانین تەندروستی سەرجەمیان جێگیرە و ئەو منداڵەش کە لە کەلار بەهۆی گولـلەوە بریندار بوو بوو بە سەرکەوتویی نەشتەرگەری بۆ کراوە و لەئێستادا باری تەندروستی جێگیرە".
هەر لە سەرەتای خۆپیشاندانەکاندا لە بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی، هێزە ئەمنییە زیاتر لە شەش ڕێکخەری خۆپیشاندانەکانیان دەستگیرکرد، ئەمڕۆ دووانیان ئازاد کران.