گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەوامی زانکۆى ڕاپەڕین بەهۆی ’’دۆخێکی ناهەموارەوە’’ ڕاگیرا

2020.12.12 - 11:20
App store icon Play store icon Play store icon
دەوامی زانکۆى ڕاپەڕین بەهۆی ’’دۆخێکی ناهەموارەوە’’ ڕاگیرا

ناس کورد-

ئەنجومەنى زانکۆى ڕاپەڕین ڕایگەیاند، بەهۆى ئەو بارودۆخە ناهەموارەى کە دروست بووە و لە پێناو پاراستنى گیانى مامۆستایان و خوێندکارانى زانکۆکە، دەوامی خوێندن لەناو زانکۆ ڕاگیرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زانکۆی ڕاپەرین لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، دواى ئەوەى ئەنجومەنى زانکۆ لەڕێگەى ئۆنلاینەوە کۆبوونەوى نائاسایی تایبەت بە دەستپێکردنەوەى شێوازى خوێندنى ئەنجامدا، دواى تاوتوێکردنى بابەتە کە و ئەنجامدانى گفتوگۆى چڕ لەو بارەیەوە، گەیشتە ئەم بڕیارانەى لاى خوارەوە :

1- دەوامى خوێندنى بە کالۆریۆس لە( بەیانیان و ئێواران) لە سەرجەم بەشەکانى زانکۆمان، لە ڕۆژى یەک شەممە، ڕیکەوتى(١٣-١٢-٢٠٢٠)ەوە لە ناو کەمپەس ڕادەگیرێت و دەبێتە ئۆنلاین و ئەلیکترۆنى ، تا ئەو کاتەى جارێکى تر ئەنجومەنى زانکۆ کۆبوونەوەى لەبارەوە دەکات و ڕێکەوتى دەستپێکردنەوەى لەناو کەمپەس دیاریدەکات، هەروەها ڕۆژێک بەر لە دەستپێکردنەوەى خوێندنى ناو کەمپەس خوێندکاران ئاگادار دەکرێنەوە.

2. سەبارەت بە خوێندنى باڵا(دکتۆرا، ماستەرو دیبلۆمى باڵا)، ئەنجومەنى کۆلێژەکان شێوازى خویندنیان دیاری دەکەن.

3. دەربارەى ڕێکەوتى تاقیکردنەوەکان، کە پێشتر دیاریکراون و ڕۆژى ئەنجامدانیان دەکەوێتە ئەو ماوەیە، ئەوا بۆ ئەو کاتە دوا دەخرێن، کە خوێندنى ناو کەمپەس دەست پێدەکاتەوە.

4. ڕاگرتنى دەوام تەنها تایبەتە بە پڕۆسەى خوێندن و ستافى کارگێڕى بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنى خزمەتەکانى.

 

شەوی 11ی کانونی یەکەمی 2020، هەریەک لە زانکۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان تاوەکو 17ی کانونی یەکەمی 2020 خوێندنیان دواخست و لە زانکۆی کۆیەش تاوەکو کاتێکی نادیار بڕیاری دواخستنی خوێندن درا.