گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆشی گرتوون

بەریتانیا؛ پیاوێک دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر 206 پیاو

2020.12.12 - 10:41
App store icon Play store icon Play store icon
بەریتانیا؛ پیاوێک دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر 206 پیاو

ناس کورد-

پیاوێکى بەریتانى بە تۆمەتى دەستدرێژیکردنە سەر نزیکەى 206 پیاو دواى بێهۆشکردنیان سزاى 40 ساڵ زیندانیکردنى بەسەردا سەپێنرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕى هەواڵى بى بى سى لە ڕاپۆرتێکیدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە ئەوە ئاشکرا کراوە، پیاوێکى بەریتانى بەناوى ڕینهارد سیناگا کە لەیەکێک لە شوققەکانى شارى مانچستەردا دەژی، دەستدرێژى سێکسى کردووەتە سەر 206 پیاو.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لەسەر ئەو تاوانە دادگاى بەریتانیا سزاى 40 زیندانیکردنى سەپاندووەتە سەر ئەو پیاوە دەستدرێژییەکارەدا.

شقة المتهم المدان

ئەوەش خراوەتە ڕوو، سیناگا وەکو خوى شەوانە، لە بەردەم یانەیەکى شەوانەدا ڕاوەستاوە و هەرجارە و پیاوێک کە لەو یانەیەوە دەرچووە قەناعەتى پێکردووە و بردویەتى بۆ شوققەکەى، لەوێ مادەى بێهۆشکەرى پێداوە و دواتر دەستدرێژى سێکسى کردووەتە سەرى.

 

بەپێى ئەو بەڵگانەى کە پۆلیىسى شارەکە بەدەستى کەوتووە، لەگەڵ هەر دەستدرێژییەکییدا بۆ سەر پیاوان وێنەى گرتووە و ڤیدیۆى نزیکەى 48 پیاویش دەستى پۆلیس کردووە کە دەستى بەسەردا گیراوە.

 

پۆلیسى شارەکە دەشڵێت، تاوانەکەى سیناگا لەوکاتەدا ئاشکرا بووە کە پیاوێک دواى بێهۆشکردنى بەئاگا هاتووەتەوە بەرەنگارى بووەتەوە و دواتر پۆلیسى لێ ئاگادارکردووەتەوە و ئەوانیش دەستگیریان کردووە.

 

پۆلیسى شارەکە باسى لەوەش کردووە، دواى دەستگرتن بەسەر گرتە ڤیدیۆکاندا کە زیاتر لەکاتژمێر گرتەى ڤیدیۆى دەبێت، پەیوەندى بەزۆربەى ئەو پیاوانەوە کردووە کە وێنەکانیان ناسراوەتەوە و لەو دەستدرێژییە ئاگادارکراونەتەوە چونکە لەکاتى بێهۆشکردنیاندا نەیانزانیووە چى ڕوویداوە.