گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواین زانیاری

هێشتا خۆپیشاندەرانی دەستگیرکراوی سلێمانی لە زینداندان

2020.12.12 - 09:50
App store icon Play store icon Play store icon
هێشتا خۆپیشاندەرانی دەستگیرکراوی سلێمانی لە زینداندان

ناس کورد-

تائێستا ئەندامانى کۆنگرەى دەنگە ناڕازییەکان و ژمارەیەک لە چالاکان و خۆپیشاندەرانى شارى سلێمانى ئازاد نەکراون و فشارى ناوخۆى و هەوڵى عێراقیش بۆ ئازادکردنیان هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ هەینى، 11ی کانونی یەکەمی 2020، ژمارەیەک لە ئەندامانى کۆنگرەى دەنگە ناڕازییەکان لەسەر ئەو وادەیەى دەستنیشانیان کردبوو بۆ دەستپێکردنى خۆپیشاندانەکان لەشارى سلێمانى چوونە بەردەم پارێزگاى سلێمانى و لەلایەن هێزێکى ئەمنیەوە دەستگیرکران.

 

لە دیارترین ئەو کەسانەى دەستگیرکراون بریتین لە عەبدوڵای مەلا نوری، شێرکۆ حەمەئەمین، پەیمان عیزەدین، عوسمان گوڵپی و ڕەئوف عەزیز، جگە لەوان، دەیان گەنجی تری خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە زیندانی کراون.

 

بەپێى زانیاریەکانى ناس کورد لەچەند سەرچاوەیەکەوە بەدەستى گەیشتووە، چەند فشارێک بۆ ئازاد کردنیان خراوەتە گەڕ، لەوانە لەلایەن سەرکردەیەکى دیارى ناڕازى هەرێمەوە لەگەڵ بەرپرسانى یەکێتیدا تاوتوێ ئەو پرسە کراوە و و فشاریان کردووە بۆ ئازادکردنیان.

me_ga.php?id=1805

ناس کورد ئەوەشى زانیووە، سەر لەئێوارەى دوێنێ هەینى لەلایەن هێزێکى ئەمنیەوە لەبەرامبەر پارێزگاى سلێمانى ئەندامێکى ترى کۆنگرەى دەنگە ناڕازییەکان بەناوى ئیسماعیل نامیق بوو دەستگیرکرا بەڵام پاش دوو کاتژمێر ئازاد کرا.

 

دوێنێ خۆپیشاندانی جەماوەری لە بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی دەستپێکرد، دوای دەستگیرکردنی ڕێکخەرانی، بە گازی فرمێسکڕێژ و تەقە، بڵاوە بە خۆپیشاندەران کرا.