ناس کورد-
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڕیاری دواخستنی دەوامی خوێندکارانی دا و باس لەوەشکراوە، بڕیارەکە بەهۆی ئەو بارودۆخە ناهەموارەیە کە هاتووەتە پێش و لەپێناو سەلامەتی گیانی خوێندکاراندایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (12ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، ئەنجومەن و سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی "لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەهۆی ئەو بارودۆخە ناهەموارەی کە هاتووەتە پێش و لەپێناو سەلامەتی گیانی خوێندکاران بڕیاریدا، لەرۆژی یەکشەممە 13-12-2020 تا رۆژی پێنجشەممە 17-12-2020 دەوام لەناو کەمپی زانکۆ بۆ خوێندکاران رادەگیرێت، خوێندنی بەرایی (دبلۆم، بەکالۆریۆس) کە بەئەلیکترۆنی دەخوێندرێت، لەو ماوەیەدا بەردەوام دەبێت."
باس لەوەشکراوە، خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) بەردەوام دەبێت بەشێوازی ئاوێتە و ئەم راگرتنی دەوامەش ستافی کارگێڕی سەرۆکایەتی زانکۆو کۆلێجەکان و پەیمانگاکان ناگرێتەوەو دەوام و ئەرکەکان بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و خوێندکاران بەردەوامی دەبێت.