گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژنامەنوسی بەرهەڵستکار

ئێران ڕوحوڵا زەمی لەسێدارە دا

2020.12.12 - 09:03
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران ڕوحوڵا زەمی لەسێدارە دا

ناس کورد-

ئاژانسی نوری نیمچەفەرمی ئێرانی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕوحوڵا زەم، ڕۆژنامەنوسی بەرهەڵستار کە تۆمەتبارکرابوو بە هاندانی توندوتیژی لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2019 لە سێدارە دراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساڵی 2019 دوای چەندین ساڵ لە ژیان لە تاراوگە، تشرینی یەکەمی 2019 سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرای کرد، توانیویانە ئەو ڕۆژنامەنوسە بەرهەڵستکارە لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ بڕفێنن و بیبەنەوە بۆ ئێران، دواتر ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کرد کە ڕوحوڵا لە عێراق دەستگیرکراوە.

 

مانگی حوزەیرانی ڕابردوو، دادگای ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر ڕوحوڵادا سەپاند بە تۆمەتی ”الإفساد على الأرض“ خراپەکاری لەسەر زەوی.

 

بەرپرسانی ئێرانی ئەو ڕۆژنامەنوسە کە دامەزرێنەری ماڵپەری "ئامەد نیوز" بوو تۆمەتبار دەکەن بە هاندان بە توندوتیژی دژی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە.

 

ڕوحوڵا 17 تۆمەتی جۆراوجۆی ڕووبەڕووکرایەوە لەوانەیە، دامەزراندنی ئامەد نیوز، هەڕەشەکردنی لە ئاسایشی نیشتمانی، سیخوڕیکردن بۆ هەواڵگری فەڕەنسا و ئیسرائیل.