گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەى کۆبوونەوەى بڕیاردان

ئەنجامى کۆبوونەوەکەى ماڵى سەرۆک کۆمار ’’چارەسەرێک بۆ رێککەوتنى هەرێم و بەغدا گەڵاڵەکرا’’

2020.12.12 - 00:26
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامى کۆبوونەوەکەى ماڵى سەرۆک کۆمار ’’چارەسەرێک بۆ رێککەوتنى هەرێم و بەغدا گەڵاڵەکرا’’

ناس کورد-

 

لەکۆبوونەوەکەى ماڵى بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراقدا "چارەسەرێک" بۆ رێککەوتنى هەرێم و بەغدا گەڵاڵەکراو و سبەینێ لە کۆبوونەوەیەکى باڵادا دەخرێتەڕوو بۆ بڕیاردان لەسەرى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکى ئاگادار لەکۆبوونەوەکە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، لەکۆبونەوەکەدا کە بەبەشدارى بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران،  پەرلەمانتارانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی فیدراڵی و ژمارەیەك وەزیر و بەرپرسی پەیوەندیدار بەڕێوەچوو، چارەسەرێکی گەڵاڵەکراو لە نێوان هەرێم و حکومەتی فیدرالی بۆ بودجەی 2021 دانراوە کە سبەی ئەو چارەسەرە بۆ بڕیار لەسەردان دەخرێتە بەردەم کۆبونەوەی باڵاو بەرفراوانی هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی عیراق و شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان.

 

بەقسەی سەرچاوەكە، كۆبوونەوەكە دوا ئامادەكاریی کردووە بۆ راگەیاندنی رێككەوتنێك كە كۆتایی بە قەیرانی راگرتنی بەشە بودجەی هەرێم بهێنێت لەهەرێمی كوردستان بە رەزامەندی سەرجەم لایەنەكان.

 

پێشتر "ناس کورد" وەک یەکەم سەرچاوە ئاشکرایکرد، سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی لەگەڵ بەرهەم ساڵح كۆبوونەوەیەكی بەپەلە رێكدەخەن بۆ ئامادەكاریی راگەیاندنی رێككەوتنێك كە چارەسەری بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دەكات.