گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریكا رێككەوتنێكی گرنگی بازرگانی لەگەڵ توركیا هەڵوەشاندەوە

2019.05.18 - 08:31
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریكا رێككەوتنێكی گرنگی بازرگانی لەگەڵ توركیا هەڵوەشاندەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- كۆشكی سپی ئەمریكا رێككەوتنی مامەڵەی بازرگانی سودمەندی لەگەڵ توركیا هەڵوەشاندەوە، كە ڕێگەی دەدا هەندێ كاڵای توركی بەبێ‌ وەرگرتنی باج بێتە ناو خاكی ئەمریكاوە. . بڕیارەكەی ئەمریكا لە دوێنێ‌ (هەینی)یەوە چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە و بەگوێرەی بڕیارەكەش توركیا لە لیستی وڵاتانی روو لە گەشەكردن دووردەخرێتەوە و چیتر سوودمەند نابێت لەو ئۆفەرانەی كە ئەمریكا لەڕووی بازرگانییەوە بۆ ئەو وڵاتەی فەراهەم كردبوو. . بڕیارەكەی كۆشكی سپی ئەمریكا روونیدەكاتەوە، چیتر توركیا مافی ئەوەی نابێت بەشداری پڕۆگرامی سیستمەكانی سوودمەندبوونی گشتگیر بكات، ئەو سیستمەی تایبەتە بە سوودمەندبوونی وڵاتانی روو لەگەشە لەبواری هەناردەكردنی كاڵا بۆ ئەمریكا. . توركیا یەكێكە لەو 120 وڵاتەی كە بەشدارە لە سیستەمی مامەڵەی سوودمەندبوونی بازرگانی گشتگیر. . سیستمەكەش دێرینترین پرۆگرامی حكومەتی ئەمریكایە بۆ مامەڵەی بازرگانی سوودمەند، كە ئامانجەكەی هاندانی گەشەسەندی بازرگانی وڵاتانە بەهەڵگرتنی باج لەسەر ئەو كاڵایانەی كە دەینێرن بۆ وڵاتی ئەمریكا. .