گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 لەشەش هەفتەدا

تەندروستى جیهانى: مردن بە کۆرۆنا 60% زیادیکردووە

2020.12.11 - 22:52
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى جیهانى: مردن بە کۆرۆنا 60% زیادیکردووە

ناس کورد-

 

رێکخراوى تەندروستى جیهانى رایگەیاند، رێژەى مردن بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەر ئاستى جیهان 60% زیادیکردووە لەماوەى شەش هەفتەدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تیدروس ئەدهانوم بەڕێوەبەرى گشتى ڕێکخراوەکە لە بەیاننامەیەکدا (11ی کانونی یەکەمی 2020)  کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، زیاتر لە 66 ملیۆن حاڵەتى توشبوو بە ڤایرۆسى کۆرۆنا و 1.5 ملیۆن حاڵەتى مردن لەشەش هەفتەى رابردوودا تۆمارکراون.

 

وتیشى رێژەى مردنى هەفتانە بەو ڤایرۆسە نزیکەى 60% زیادیکردووە، زۆرینەى حاڵەتەکانى مردنیش لە ئەوروپا و ئەمریکان.