گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانيارى زياتر

عەبدولمەهدى لەبارەى ’’مۆڵەتدان’’ بەو فڕۆکەیەى سولەیمانى بۆردومانکرد وەڵامى عەبادى دایەوە

2020.12.11 - 22:24
App store icon Play store icon Play store icon
عەبدولمەهدى لەبارەى ’’مۆڵەتدان’’ بەو فڕۆکەیەى سولەیمانى بۆردومانکرد وەڵامى عەبادى دایەوە

ناس کورد-

 

عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى پێشووى عێراق وەڵامى حەیدەر عەبادى دایەوە لەبارەى "مۆڵەتپێدان" بەو فڕۆکەیەى کە قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدى موهەندیسى لە بەغدا بەئامانج گرت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولمەهدى (11ی کانونی یەکەمی 2020) لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، حکومەتەکەى مۆڵەتى فڕینى بەهیچ فڕۆکەیەک نەداوە، جوڵەى فڕۆکە و پێدانى رەزامەندى لە چوارچێوەیەکى دیاریکراودایە کە بەرزترین دەسەڵات تێیدا فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان و پاشان فەرماندە سەرباى و مەدەنییەکانە.

 

رونیشیکردووەتەوە، ئەو بڕیارانەى رۆژانە دەرکراون لەگەڵ تۆمارە فەرمییەکان یەکناگرنەوە لەگەڵ ئەو دەنگۆیانەى باس دەکرێن لەبارەى پێدانى مۆڵەت بەو فڕۆکەیەى کە لە نزیک فڕۆکەخانەى بەغدا قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدى موهەندیسیان کردە ئامانج.

 

عەبدولمەهدى داواشیکردووە هەر کەسێک زانیارى هەیە لەو بارەیەوە پێشکەشى دادگاى بکات.

 

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانى پێشوترى عێراق  (پێنجشەممە 10ى کانونى یەکەمى 2020) ئاشکرایکرد، ئەو فڕۆکەیەى قاسم سولەیمانى، فەرماندەى پێشووى فەیلەقى قودسى ئێرانى بۆردومانکرد لە شارى بەغدا، بە ڕەزامەندى عێراق هاتووە.  

  

عەبادى لە میانەى بەشداریکردن لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیداوتى، بەرپرسانى عێراقى ئاگادارى وردەکارى فڕینە ئاسمانیەکان و ئەو فڕۆکانە نین کە دێنە سەر ئاسمانى عێراق.  

  

باسى لەوەشکردووە، ئەو فڕۆکەیەى قاسم سولەیمانى، فەرماندەى پێشووى فەیلەقى قودسى ئێران و ئەبو مەهدى موهەندیسى، جێگرى پێشووى دەستەى حەشدى شەعبى بۆردومان کرد لە شارى بەغدا، بە ڕەزامەندى عێراق بووە.  

  

عەبادى جەختیلەوەشکردوەتەوە، لەو کاتەدا وردەکارى بۆ ئەرکى ئەو فڕۆکانە نەکراوە کە هەڵدەستان و دەهاتنە سەر خاکى عێراق، عێراقیەکان ئەرکى ئەو فڕۆکانە نازانن و پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە، بۆچى لێکۆڵینەوەیان لە وردەکارى ئەرکى ئەو فڕۆکانە نەکرد.  

  

هەرچى سەبارەت بەو لایەنەیە کە گڵۆپى سەوزى بۆ هەڵسانى ئەو فڕۆکەیە هەڵکردوە سەرۆک وەزیرانى پێشوترى عێڕاق هێماى بۆ ئەوەکردوە، ئەوە بەپێى ڕێکارە کارپێکراوەکان بووە.