گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆبوونەوەیەكی بەپەلە

ئەمشەو كازمی و بەرهەم ساڵح راگەیاندنی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا تاوتوێ دەكەن

2020.12.11 - 19:09
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمشەو كازمی و بەرهەم ساڵح راگەیاندنی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا تاوتوێ دەكەن

ناس کورد-

 

سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی ئەمشەو لەگەڵ بەرهەم ساڵح كۆبوونەوەیەكی بەپەلە رێكدەخەن بۆ ئامادەكاریی راگەیاندنی رێككەوتنێك كە چارەسەری بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دەكات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدا كە قسەی بۆ "ناس" كرد، (11 كانونی یەكەمی 2020) مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆماری عێراق بەرهەم ساڵح، ئەمشەو كۆبوونەوەیەكی كتوپڕ و بەرفراوان رێكدەخەن بەبەشداری ژمارەیەك بەرپرس و پەرلەمانتار لە هەردوو حكومەتی فیدراڵی و هەرێم. 

 

سەرچاوەكە ئەوەشی روونكردەوە جگە لەسەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆمار، پەرلەمانتارانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی فیدراڵی و ژمارەیەك وەزیر و بەرپرسی پەیوەندیدار ئامادەى کۆبوونەوەکە دەبن. 

 

بەقسەی سەرچاوەكە، كۆبوونەوەكە دوا ئامادەكاریی دەكات بۆ راگەیاندنی رێككەوتنێك كە كۆتایی بە قەیرانی راگرتنی بەشە بودجەی هەرێم دەهێنێت لەهەرێمی كوردستان بە رەزامەندی سەرجەم لایەنەكان و ئەگەری زۆریش هەیە كۆتایی كۆبوونەوەكە رێككەوتنەكە لەماڵی سەرۆك كۆمار رابگەیەنرێت.

 

بەپێی زانیارییەكانی "ناس" لەكۆبوونەوەكە چارەسەری گەڵاڵەكراویش بۆ بودجەی 2021 دادەنرێت لەنێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵی.