گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاردانەوەى خۆپیشاندانەکان

سەرکردایەتییەکى پارتى: خۆپیشاندانی سلێمانی موزایەدە و كودەتای ناوخۆییە

2020.12.11 - 17:29
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردایەتییەکى پارتى: خۆپیشاندانی سلێمانی موزایەدە و كودەتای ناوخۆییە

ناس کورد-

 

عەلى عەونى ئەندامى سەرکردایەتى پارتى رایگەیاند، خۆپیشاندانی سلێمانی موزایەدە و كودەتای ناوخۆییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى عەونى لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک (11ى کانوونى یەکەمى 2020)   کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە نوسیویەتى "لەگەڵ نزیکبوونەوەى هەڵبژاردن فەوازو و موزایەدەى پشتیوانى لە مافى هەژاران زیاتر دەبێت".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، "هەندێ کەس وەک سەردەمى گۆڕان جارێکى تر دەیانەوێت خەڵکى بخەڵەتێنن و حزبێکى نوێ دروستبکەن و لەسەر پشتى هەژاران خۆیان بگەیەننە دەسەڵات".

 

دەشلێت "پەکەکە بەبەهێزى چووەتە سەر هێڵى خۆپیشاندانەکان و لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە کارئاسانیان بۆ کراوە لەپێناو هەڵگێڕانەوەى هاوکێشەکە بەسەر کوڕانى بنەماڵەى تاڵەبانیدا".

 

قسەکانى ئەو سەرکردایەتییەى پارتى هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامى خۆپیشاندانەکان لە سلێمانى و گەرمیان و هەڵەبجە و راپەڕین.

 

رۆژى (2 کانونی یەکەمی 2020) خۆپیشاندان لەدژى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خراپى دۆخى دارایی لە سلێمانیەوە دەستیپێکرد و رۆژى دواتر خۆپیشاندانەکە گرژى لێکەوتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگرى بکەن لە دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان.        

  

رۆژانى دواتر خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەکى دیکەى سنورى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، رۆژى (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.        

  

رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) ژمارەیەک لە خەڵکانى ناڕازیی لە سەیدساق و دەربەندیخان و کفری و کەلار و چەمچەماڵ و هەڵەبجە و چەند شارێکی ڕژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و چەندی بینایەکی تری حکومی لەو شارانە سوتێنران.        

  

تائێستا بە کۆی گشتی، هەشت کەس لە چەمچەماڵ، دەربەندیخان، کفری، سەیدسادق و تەکیە کوژراون، زیاتر لە 100 برینداریش لە ڕیزی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان تۆمار کراون.