ناس کورد-
ژمارەى توشبوون و مردن بە کۆرۆنا لەهەرێمى کوردستان بەرێژەیەکى بەرچاو دابەزینى بەخۆوە بینى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا ١٩٧ تووشبووی نوێ و شەش حاڵەتى مردن تۆمارکراون.
ئەو ئامارە بەراورد بە دوێنێ دابەزینى بەرچاوى بەخۆوە بینیوە کە ٢٤٨ تووشبوو، ١١ مردن تۆمارکرابوو.
دەقى ئامارەکە:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٨٩)
١. پشکنین: (٣٨١١ پشکنینی نوێ)
٢. تووشبوو: (١٩٧ تووشبووی نوێ)
٣. چاکبوون: (٣٥٣ چاکبوون)
٤. مردن: (٦ مردن)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٨٦٠٥٣٣ (٣٠٢٢٦٤ هەولێر، ١٨٩٧٥٤ سلێمانی، ٣٦١٤٢١ دهۆك، ٧٠٩٤ هەڵەبجە)
تووشبوون ٩٩٩٤٦ (٣٥٦٣٦ هەولێر، ٢٩٠١٦ سلێمانی، ٣٢٢٠٩ دهۆك، ٣٠٨٥ هەڵەبجە)
چاکبوون ٦٤٠٧٢ (٢٢٥١٦ هەولێر، ١٩٨٦٤ سلێمانی، ١٨٨١٨ دهۆك، ٢٨٧٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣٢٦٠١ (١٢٢٣٣ هەولێر، ٧٥٥٨ سلێمانی، ١٢٧٤٠ دهۆك، ٧٠ هەڵەبجە)
مردن ٣٢٧٣ (٨٨٧ هەولێر، ١٥٩٤ سلێمانی، ٦٥١ دهۆك، ١٤١ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١١ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠