گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بەبڕیاری بەرهەم ساڵح وەرگرتنی بڕە پارەیەك لە هاوڵاتیانی عەرەب لەكاتی سەردانیكردنی سلێمانی راگیرا

2019.05.17 - 21:49
App store icon Play store icon Play store icon
بەبڕیاری بەرهەم ساڵح وەرگرتنی بڕە پارەیەك لە هاوڵاتیانی عەرەب لەكاتی سەردانیكردنی سلێمانی راگیرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-شەهرام عەزیز بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لە وەرگرتنی بڕە پارەیەك لە هاووڵاتیانی عەرەب لە بازگەی تاسڵوجەی سلێمانی لە كاتی سەردانیكردنی ئەو شارە، هاتە دەنگ و بڕیاریدا وەرگرتنی ئەو پارەیە رابگیرێت. . چەند رۆژێك لەمەوبەر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەند هاووڵاتییەكی عەرەب گلەییان لەوە كرد كە لە بازگەی هاتنەناوەوەی شاری سلێمانی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بڕی 10 هەزار دیناری عێراقییان لێوەردەگیرێت و داوایان لە سەرۆك كۆماری عێراق كرد كە لەسەر ئەو بابەتە بێتە دەنگ. . . ناس كورد زانیوویەتی"بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق بەدواداچوونی بۆ ئەو پرسە كردووە و وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەی ڕاگرتووە". . بەپێی زانیارییەكانی ناس كورد، سەرۆك كۆماری عێراق فەرمانی كردووە، كە چیتر بەهیچ شێوەیەك لە بازگەكان پارە لە هیچ گەشتیار و هاووڵاتییەكی عەرەب وەرنەگیرێت و سەرپێچیكار سزا دەدرێت. . دوێنێ (پێنجشەممە) ناس كورد بەدواداچوونێكی بۆ ئەو بابەتە كرد و لەزاری ژمارەیەك لە گەشتیاری عەرەب كە بەسەردان هاتبوونە شاری سلێمانی وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە لەو بازگەیە پشتڕاستكرایەوە. .