ناس کورد-
عەدنان عوسمان، وتەبێژی بزوتنەوەى گۆڕان ڕایگەیاند، "ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ مافی ڕەوای خۆپیشاندانی ئاشتیانەی هاوڵاتیانین."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەدنان عوسمان لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوک کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (11ی کانونی یەکەمی 2020) پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ ڕایگەیاندووە و دەڵێت، "لەهەمانکاتدا دژ بە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەرانین و داوای ئازادبونی دەستبەجێیان ئەکەین."
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی عەبدوڵای مەلا نوری، عەزیز ڕەئوف و شێرکۆ حەمەئەمین کە هەرسێکیان ڕێکخەری خۆپیشاندانەکان بوون، دەستگیرکرد.