ناس کورد-
نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی دامه‌زراندنى يه‌كێتيى ئافره‌تانى كوردستاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، یەکێتییەکە "له خه‌باتى به‌رده‌وام و بێوچاندا بووه له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى ئافره‌ت."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (11ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، یەکێتی ئافرەتان "له سه‌رده‌مى شۆڕشدا، هاوكار و پشت و په‌نا و هاوبه‌شێكى كاراى پێشمه‌رگه بووه، له ڕاپه‌ڕينى ئازارى 1991ـه‌وه تا ئه‌مڕۆ له ڕيزى پێشه‌وه‌ى خه‌باتى مه‌ده‌نيدا بوو."
دەقی پەیامەکە:
له يادى 68 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى ئافره‌تانى كوردستاندا، به گه‌رمى پيرۆزبايى له سكرتاريه‌ت و ئه‌ندامان و لايه‌نگرانى يه‌كێتيى ئافره‌تانى كوردستان و ته‌واوى ئافره‌تانى كوردستان ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
يه‌كێتيى ئافره‌تانى كوردستان هه‌ر له ڕۆژى دامه‌زراندنييه‌وه تا ئه‌مڕۆ، له خه‌باتى به‌رده‌وام و بێوچاندا بووه له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى ئافره‌ت و له‌و ڕێگه‌يه‌دا قوربانيى گه‌وره‌ى داوه. له سه‌رده‌مى شۆڕشدا، هاوكار و پشت و په‌نا و هاوبه‌شێكى كاراى پێشمه‌رگه بووه، له ڕاپه‌ڕينى ئازارى 1991ـه‌وه تا ئه‌مڕۆ له ڕيزى پێشه‌وه‌ى خه‌باتى مه‌ده‌نيدا بوو و ڕۆڵێكى ديارى له هۆشيارى و به‌هێزكردنى پێگه‌ى ئافره‌ت و جێگرتنى له ژيانى سياسى و جومگه كارگێڕى و كۆمه‌ڵايه‌تى و په‌روه‌رده‌يى و كولتوورى و ئابوورييه‌كانى كوردستاندا گێڕاوه.
له‌م ياده‌دا به‌وپه‌ڕى ڕێز و پێزانينه‌وه له تێكۆشان و قوربانيدانى يه‌كێتيى ئافره‌تانى كوردستان دهڕوانين و هه‌موو پشتگيرييه‌كمان بۆ كار و خه‌باتيان دووپات دهكهينهوه له‌پێناو پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته‌كانى ئافره‌تانى كوردستان و وهديهێنانى ته‌واوى ئامانجاكانيان له يه‌كسانى و دادپه‌روه‌رى و ئازادى و كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى پێشكه‌وتوو.
سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له ڕێگه‌ى ڕزگاريى كوردستان و به‌ده‌ستهێنانى مافهكانياندا گيانيان به‌خشى و شه‌هيد بوون.
پيرۆز بێت يادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى ئافره‌تانى كوردستان.