گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ڕۆشت براکەی بهێنێتەوە’’

یەكەم لێدوانی باوكی ئەو گەنجەی لە خۆپیشاندانەکەى کفریدا کوژرا

2020.12.11 - 11:42
App store icon Play store icon Play store icon
یەكەم لێدوانی باوكی ئەو گەنجەی لە خۆپیشاندانەکەى کفریدا کوژرا

ناس کورد-

باوکی شڤان محەمەد کە لە خۆپیشاندانەکانی کفری کوژرا جەخت دەکاتەوە کە سکاڵای لەسەر ئەو هێزە و فەرماندەکەشی تۆمار کردووە کە لە کفری تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و کوڕەکەى ئەویش بەهۆیەوە کوژراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

محەمەد شکوری باوکی شڤان، ئەو گەنجەی لە خۆپیشاندانەکەی دوێنێی کفری بە ھۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە کوژرا، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆی دەنگ کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردوە دەڵێت، "کوڕەکەم بەشداریی خۆپیشاندانی نەکردوە، بەڵکو ڕۆشتوە لەناو بازاڕ براکەی بھێنێتەوە و لەوێ بە فیشەک کوژراوە."



ئەو دەڵێت، ئەو شوێنەی کوڕەکەمی تیا کوژراوە بارەگای حزبی لێ نەبووە.



جەختی کردەوە کە سکاڵایان تۆمارکردووە لەسەر ئەو ھێزی پێشمەرگەیەی کە لە شارەکەدایە و لەسەر فەرماندەکەیشی.

 

وتیشی، "بەپێی زانیارییەکانمان ئەوان تەقەیان کردوە."


ئەو ھێزەی پێشمەرگە کە لە شارەکەدان، سەر بە لیوای 136ی پێشمەرگەن کە فەرماندەکەی ناوی "حاجی عوسمان"ـە، ئەگەرچی لە ڕاگەیەنراوێکدا شەوی ڕابردوو ڕەتیان کردەوە ئەوان ئەو گەنجەیان کوشتبێت، بەڵام بە وتەی چەند سەرچاوەیەک کە بۆ "ڕادیۆی دەنگ" قسەیان کرد، تەنھا ھێزەکەی ئەوان لەو ناوچەیەدا بوون و تەقەیان کردوە.

 

رۆژى (2 کانونی یەکەمی 2020) خۆپیشاندان لەدژى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خراپى دۆخى دارایی لە سلێمانیەوە دەستیپێکرد و رۆژى دواتر خۆپیشاندانەکە گرژى لێکەوتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگرى بکەن لە دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان.

me_ga.php?id=1800

رۆژانى دواتر خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەکى دیکەى سنورى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، رۆژى (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.

 

رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) ژمارەیەک لە خەڵکانى ناڕازیی لە سەیدساق و دەربەندیخان و کفری و کەلار و چەمچەماڵ و هەڵەبجە و چەند شارێکی ڕژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و چەندی بینایەکی تری حکومی لەو شارانە سوتێنران.

 

تائێستا بە کۆی گشتی، هەشت کەس لە چەمچەماڵ، دەربەندیخان، کفری، سەیدسادق و تەکیە کوژراون، زیاتر لە 100 برینداریش لە ڕیزی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان تۆمار کراون.