گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری کشتوکاڵ بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی جوتیاران دەرکرد

2020.12.10 - 23:32
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری کشتوکاڵ بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی جوتیاران دەرکرد

ناس کورد-

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی  قەدەغەکردنی هاوردەی هەنار بۆ هەرێم تا ئەوکاتەی بەرهەمی ناوخۆیی هەنار تەواو دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم لە فەیسبوی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، "وەک پاڵشتی و دەرفەتی زیاتر بۆ ئەو جوتیارانەی بەرهەمی هەناریان هەیە و هەروەها داواکاری ئەو خاوەن ساردکەرەوانەی بەرهەمی ناوخۆیی هەناریان لەجوتیاران کڕیوەو هەڵیان گرتووە، بڕیارماندا بە بەردەوامیدان بە قەدەغەکردنی هاوردەی هەنار تا ئەوکاتەی بەرهەمی ناوخۆییمان تەواو دەبێت، بەرەچاوکردنی خواست و خستنە بازاڕ."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی وەرزی پێگەیشتنی هەنار لە هەریم و هەبوونی بەرهەمێکی زۆری ناوخۆیی، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمی هەنار لە دەرەوە.