ناس کورد-
لیژنەی باڵای ئەمنی لە سلێمانی قەدەغەی هاتوچۆی نێوان سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیانی بۆ 24 کاتژمێری دیکە درێژکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا (پێنجشەممە 10ی کانونی یەکەمی 2020) لیژنەی باڵای ئەمنی لە سلێمانی ڕایگەیاند، بە مەبەستی زیاتر پاراستنی ئەمنیەت و خولقاندنی كەشێكی ئارام، بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆی نێوان شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان، بە سەرجەم قەزا و ناحیەكانیەوە بۆ ماوەی 24 کاتژمێری دیکە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لیژنەکە ئەو بڕیارەی جێبەجێکردووە، ئەوەش لەدوای بەردەوامی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان.