گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک بە کوردی لە کازمییەوە

کازمی بە کوردی: شەڕی ئازادییەکان ناوەستێت

2020.12.10 - 20:31
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی بە کوردی: شەڕی ئازادییەکان ناوەستێت

 ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕۆژی سەركەوتن بەسەر داعش و ڕۆژی جیهانیی مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئایندە و كەرامەت پەیوەستن بەوەی هەموو عێراقییەك مافی خۆی بەتەواوەتی وەربگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا بە زمانی کوردی (پێنجشەممە 10ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "لە ڕۆژی سەركەوتن بەسەر داعش و ڕۆژی جیهانیی مافەكانی مرۆڤ، سەركەوتنی عێراقییەكان بەسەر داعش ئیرادەی ئازادیی بەرجەستەكرد."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، "شەڕی بەرگری لە ئازادییەكان لە عێراق بەردەوام دەبێت و ناوەستێت، ئایندە و كەرامەت پەیوەستن بەوەی هەموو عێراقییەك مافی خۆی بەتەواوەتی وەربگرێت."

 

جاڕنامەی گەردونیی مافی مرۆڤ ڕۆژی 10ی کانونی یەکەمی 1948، لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە 48 دەنگی بەڵێ لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا پەسندکرا و پاشان ئەو رۆژە وەکو رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ دیاریکرا.