ناس کورد-
وتەبێژى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ناوەڕۆکى کۆبونەوەکانى شاندى حکومەتى هەرێم و بەغداى ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند "چاوەڕێى وەڵامى بەغداین".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەمیر هەورامى، وتەبێژى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان (10ى کانونى یەکەمى 2020) لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد، کۆبونەوەکانى شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبەغدا ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت.
وتیشى "کۆبونەوەکان ئەرێنى بوون و چاوەڕوانى وەڵامى بەغدا دەکەین".
هەورامى ئاماژەى بەوە کرد کە شاندەکەى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێداگریی لەسەر ناردنی پارەی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەران کردووە و لە هەمان کاتدا پابەندى حکومەتى هەرێمى بە یاساى قەرزەوە دوپات کردۆتەوە.
وەفدی باڵای حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئێوارەی 9/ 12 لە بەغدا، لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراقی كۆبووەوە.
بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەكە قوباد تالەبانی دووپاتی ھەڵوێستی حكومەتی ھەرێمی كردەوە بۆ پابەند بوون بە ئەرکەکانی ھەرێم بەپێی یاسای پڕكردنەوەی كورتھێنانی دارایی عێراق لەبەرامبەر دابینكردنی شایستە داراییەكانی ھەرێم.