ناس کورد-کاروان مەحمود
بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى شار لە سلێمانى رەتیدەکاتەوە ئەمڕۆ (پێنجشەممە) هیچ بریندارێکى خۆپیشاندانەکان گیانى لەدەست دابێت، ئەمە لە کاتێکدا بەشێک لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵى گیانلەدەستدانى (ئاکار جەبار) یەکێک لە بریندارەکانى خۆپیشاندانەکانى شارۆچکەى سەیدسادقیان بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی (10ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، لە سێ رۆژی رابردوو 41 برینداری خۆپیشاندانەکان هێنراونەتە نەخۆشخانەی شار لەسلێمانی و تا ئێستا هیچ بریندارێکی خۆپیشاندانەکانیش لە نەخۆشخانەکەمان گیانی لەدەست نەداوە.
وتیشی "لە ئێستادا تەنها چوار بریندار لە نەخۆشخانە ماوەتەوەو 2 لە بریندارەکانیش برینەکانیان سەختەو لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدان".