گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشنیارێک بۆ کۆمەڵ کراوە 

کۆمەڵ ناوەڕۆکى کۆبونەوەى عەلى باپیر و بافڵ تاڵەبانى ئاشکرا کرد 

2020.12.10 - 13:56
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمەڵ ناوەڕۆکى کۆبونەوەى عەلى باپیر و بافڵ تاڵەبانى ئاشکرا کرد 

ناس کورد-

بڕیاره‌ شاندێک له‌ نوێنه‌ری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم‌ و حكومه‌تی ناوه‌ندی و بۆ ئەوەش سەردانی بەغدا بکەن، كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ به‌شداربێت له‌و شاندە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نوسینگەى ڕاگەیاندنى مەکتەبی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی (10ی کانونی یەکەمی 2020) لە راگەیەندراوێکدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی رۆژانی رابردوی بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌ و عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان باس له‌ بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان‌ و ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نێوان لایه‌نه‌ پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌ت‌ و په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم‌ و به‌غدا کراوە و هاوكات بانگهێشتی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی کراوە بۆ پێكهێنانی شاندێك له‌ حزبه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بەمەبەستی سه‌ردانیكردنی به‌غدا.

 

ئەوەش راگەیەندراوە کە كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ڕه‌تیكردۆ‌ته‌وه‌ بەشداری ئەو شاندە بکات.