گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

یەکەم کاریگەرى لاوەکى ڤاکسینەکەى فایزەر-بیۆنتیک دەرکەوت

2020.12.10 - 11:49
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم کاریگەرى لاوەکى ڤاکسینەکەى فایزەر-بیۆنتیک دەرکەوت

ناس کورد-

دواى ئەوەى لە چەند ڕۆژى ڕابردودا دەستکرا بە تاقیکردنەوەى ڤاکسینى هاوبەشى هەردوو کۆمپانیاى "فایزەر-بیۆنتیک" لەسەر کەسانى بەتەمەن، شارەزایانى پزیشکى بەرتیانیا ئاشکرایان کرد، یەکەم کاریگەرى لاوەکى ڤاکسینەکە دەرکەوتوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دکتۆر جۆن ڕین سەرۆکى ئاژانسى ڕێکخستنى پزیشکى لە بەرتیانیا لە بەردەم لیژنەیەکى پەرلەمانى وڵاتەکەى وتویەتى، ڤاکسینە هاوبەشەکەى هەردوو کۆمپانیاى "فایزەر - بیۆنتیک"، کاریگەرى لاوەکى سادەى هەبووە.

 

هێماى بۆ ئەوەشکردوە، کاردانەوەکە بریتى بووە لە دروستبونى هەستیارى لاى چەند کەسێک لە خۆبەخشەکان و بابەتێکى ترسناک نییە و لە لێکۆڵینەوە لە حاڵەتەکان بەردەوامین، بەڵام ئەو تاقیکردنەوەمان لەسەر کەسانى بەتەمەن کردوە واتا کەسە لاوازەکان.

 

لاى خۆشیەوە ئاژانسى ڕێکخستنى دەرمان و بەرهەمەکانى تایبەت بە چاودێرى تەندروستى ڕێنمایى تازەى لەو بارەیەوە دەرکرد و تێیدا هاتوە، نابێت ڤاکسین لەسەر ئەو کەسانە تاقیبکرێتەوە کە دەزانرێت و پێشتر هەستیارییان هەبووە.

 

لاى خۆشیەوە ستیڤن بویس بەڕێوەبەرى پزیشکى بۆ خزمەتگوزارى تەندروستى نیشتمانى لە ئینگلتەرا وتویەتى، کار بەڕێنماییەکە دەکەن و ئەو دوو کەسەى تووشى هەستیارى بوون چارەسەر وەرگرن و خەریکە چاکدەبنەوە.

 

هەندێک لە مرۆڤەکان بە مادەیەک یاخود چەند مادەیەکى هەستیارییان هەیە و زۆرجار ئەگەر لەکاتى پێویستدا چارەسەر وەرنەگرێت لەوانەیە بەهۆیەوە گیان لەدەست بدات.