گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بڕیارێک لە بەرژەوەندى خوێنکاران درا 

2020.12.10 - 09:20
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێک لە بەرژەوەندى خوێنکاران درا 

ناس کورد-

وەزارەتى پەروەردەى عێراق، بڕیارێکى لە بەرژەوەندى خوێندکاران دەرکرد و خوێندنى ساڵى ڕابردووى بۆ خوێندکاران بەنەکەوتوى گشتى هەژمار کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیەندراوێکى وەزارەتى پەروەردەى عێراق کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (10ى کانونى یەکەمى 2020)، بڕیار دراوە خوێندنى ساڵى ڕابردوو بەنەکەوتوو لەسەرجەم وانەکان هەژمار بکرێت.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، بەلەبەرچاوگرتنى ئەو بارودۆخە سەختەى کە خوێندکاران پیایدا تێپەڕین، وەزارەت بڕیاریداوە خوێندنى ساڵى 2019 -2020 بەنەکەوتوو هەژمار بکرێت. 

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، وەزارەت ڕێگە دەدات بەو خوێندکارانەى کە گزى بەکۆمەڵیان ئەنجامداوە بەشدارى لە تاقیکردنەوەى خولى سێیەم بکەن. 

 

بڕیارەکەى وەزارەتى پەروەردە دواى ئەوە هات کە خوێندنى ساڵى 2019 – 2020 چەند مانگێک بەهۆى خۆپیشاندانەکانى بەغدا و ژمارەیەک لەشارەکانى ترى عێراق ڕاگیرا و دواتریش قەیرانى پەتاى کۆرۆنا و کەرەنتینەى گشتى بەدواداهات.