گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

نەتەوە یەکگرتووەکان کار بۆ نەهێشتنى گەندەڵى لە عێراق و هەرێم دەکات 

2020.12.10 - 08:48
App store icon Play store icon Play store icon
نەتەوە یەکگرتووەکان کار بۆ نەهێشتنى گەندەڵى لە عێراق و هەرێم دەکات 

ناس كورد-

بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان لە عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی بنبرکردن و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەکەرتی تایبەتی و گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا ڕێککەوتنێکیان واژۆ کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

زینە عەلی ئەحمەد، نوێنەری بەرنامەی نەتەوە یکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان لە عێراق لە میانەی گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە " ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (10ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند " خۆشحاڵین بەهاوکاری و هەماهەنگی نوسینەگەی سەرۆکوەزیرانی  عێراق و هاوبەشەکانی دیکەی سیستمی حکومرانی عێراق لە بارەی پێشکەشکردنی بەرنامەیەکی  تۆکمە بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی لە عێراق".

 

وتیشی"ئەو ڕێککەوتنەی کە واژۆکراوە  دەبێتە مایەی باشترکردنى خزمەتگوزارییەکان، سەروەری یاسا، کەمکردنەوەی ناداپەروەرییەکان، دروستکردنی پردی پەیوەندی باوەڕپێکراو لەنێوان هاووڵاتی و دامەزراوە گشتییەکان".

 

لای خۆشییەوە ڕائید جوحی، بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق وتی "پەرە بەهاوبەشییەکانمان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان دەدەین لە بوارەکانی گەشەپێدانی ئابوریی و کۆمەڵایەتی، شەفافیەت و بنبڕکردنی گەندەڵی، بەرەنگاربوونەوەی هەژاری، پەرەپێدان بە ڕۆلی ژنان و گەنجان لەکۆمەڵگا.