گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

ناس ئامارى بریندارەکانى خۆپیشاندانەکانى چەمچەماڵ بڵاودەکاتەوە

2020.12.09 - 23:19
App store icon Play store icon Play store icon
ناس ئامارى بریندارەکانى خۆپیشاندانەکانى چەمچەماڵ بڵاودەکاتەوە

ناس کورد - هەڤاڵ غالب

لەماوەی سێ ڕۆژی خۆپیشاندانەکان دا لەقەزای چەمچەماڵ و ناحیەی تەکیە ١١ خۆپیشاندەر برینداربوون و ٢ خۆپیشاندەریش کوژراون .

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرچاوەیەکی بەرپرس لەتەندروستی چەمچەماڵ بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند :" لە ماوەی سێ ڕۆژی خۆپیشاندانەکان دا ١١ بریندار و دوو کوژراو هێنراونەتە نەخۆشخانەکانی چەمچەماڵ و بەشێکیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون بۆ چارسەر ".

 

 ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کرد" ئەمڕۆ ٩/ ١٢ دوو خۆپیشاندەر لەقەزای چەمچەماڵ بە فیشەک برینداربوون و کەسێکیان بەناوی محمد سەرکەوت تەمەن ٢٥ ساڵ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەمەبەسی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا ".

 

 ئاماژەی بەوەشکرد " لە چەمچەماڵ ڕۆژی ٧/ ١٢ خۆپیشاندەرێک کوژاوە و کەسێکیش برینداربووە هاوکات ڕۆژی ٨/ ١٢ لە ناحیەی تەکیە ٥ کەس برینداربوون و کەسێکیش کوژراوەو هەمان ڕۆژ دوو خۆپیشاندەر لەچەمچەماڵ برینداربوون ". 

 

خۆپیشاندەران لەماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا لەناحیەی تەکیە بینای ناوچەی پارتی و کۆمیتەی یەکێتی و بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی تەکیە و مەکۆی چەمچەماڵی گۆڕانیان سوتاندووە .