ناس کورد-
نوسینگەى رۆژنامەوانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەى وەفدى حکومەتى هەرێم لەگەڵ وەزیرانى دارایى و نەوتى عێراقى، بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوى نوسینگەى رۆژنامەوانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (9ى کانونى یەکەمى 2020) ئاماژە بەوە کراوە "وەفدی باڵای حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئێوارەی ئەمڕۆ 9/ 12 لە بەغدا، لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراقی كۆبووەوە.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، قوباد تاڵەبانی دووپاتی ھەڵوێستی حكومەتی ھەرێمی كردەوە بۆ پابەند بوون بە ئەرکەکانی ھەرێم بەپێی یاسای پڕكردنەوەی كورتھێنانی دارایی عێراق لەبەرامبەر دابینكردنی شایستە داراییەكانی ھەرێم.
ئاماژە بەوەش کراوە، سبەینێش وەفدە باڵاكەی ھەرێم زنجیرەیەك كۆبوونەوە ئەنجامدەدات.
وەفدی باڵای حکومەتی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی گەیشتە بەغدا، بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن لە گەڵ حکومەتی عێراق، بڕیاریشە چەند كۆبوونەوەیەكی دیکە لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەنجام بدات