گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەبەسرەوە پێشنیارێك بۆ موچە و گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم 

2020.12.09 - 20:30
App store icon Play store icon Play store icon
لەبەسرەوە پێشنیارێك بۆ موچە و گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم 

ناس کورد- 

مامۆستایەكی كۆلێژی ئابورى زانكۆی بەسرە پێشنیار دەكات بۆ چارەسەركردنی گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم كە 57 دانەن بەغدا هەقدەستی كۆمپانیا نەوتییەكان بگرێتە ئەستۆ و بەرامبەر فرۆشی نەوت و داهاتەكانی تر موچەو بودجەی هەرێمی كوردستان دابین بكات. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

د. نەبیل مەرسومی، كە شارەزایەكی بواری ئابوری و ئەكادیمییە لە وتارێكی شیكاریدا ئەمڕۆ (9 كانونی یەكەمی 2020) كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە نوسیویەتى، یەکێک لە وانەکان کە پێویستە لە خۆپیشاندانە توندە جەماوەریەکانى سلێمانییەوە ئیلهامى لێوەربگیردرێت ئەوەیە کە بژێوى خەڵک هێڵى سورە و نابێت ببەزێنرێت.

 

باسى لەوەشکردوە، هەروەها نابێت لە موزایەدە و کێشە سیاسیەکاندا بەکاربهێنرێت، ئەو چارەسەرانەى حکومەتى ناوەند و هەرێم دەستیان پێکردوە سودى نییە و تواناى جێبەجێکردنى نییە بە شێوەیەکى کردارى، کوردستان تواناى ئەوەى نییە ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەست بکات، ئەوەش بەهۆى ئەو گرێبەستانەى لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان واژۆى کردوە.

 

د. نەبیل جەختیلەوەشکردوەتەوە، ڕێگەى نمونەیى بۆ چارەسەرکردن ئەوەیە بەغدا ئیدارەى ئەو گرێبەستانە بدات کە هەرێمى کوردستان واژۆى کردوە و دەگاتە 57 گرێبەست، پێویستە بەغدا لەبەرامبەر وەرگرتنى نەوتى هەرێم کە زیاتر لە 500 هەزار بەرمیلى ڕۆژانە و داهاتەکانى تر و نیوەى داهاتى خاڵە سنوریەکان پشکى تەواوى هەرێم لە بودجەى گشتى بەپێى ژمارەى دانیشتوان دابین بکات.