گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

راگەیەندراوێک لە لیژنەى باڵاى ئەمنى هەرێمى کوردستان لەبارەى خۆپیشاندانەکان

2020.12.09 - 19:45
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوێک لە لیژنەى باڵاى ئەمنى هەرێمى کوردستان لەبارەى خۆپیشاندانەکان

ناس كورد-

لیژنەى باڵاى ئەمنى لە وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە چیدى رێگە بە خۆپیشاندانى بێ مۆڵەت نادەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوى لیژنەکەدا  کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (9ى کانونى یەکەمى 2020)، ئاماژە بەوە کراوە هێزەکان دەستکراوە دەبن بۆ راگرتن و مامەڵەکردنى هەر خۆپیشاندانێک لە چوارچێوەی یاسادا.

دەقى راگەیەندراوەکە:

 

1- هێزە ئەمنییەكان چیتر ڕێگە نادەن خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەكان بەردەوامییان هەبێت و سەر بكێشن بۆ پشێویی و توندوتیژیی.

 

2- لێرە بە دواوە هەموو جۆرە گردبوونەوەو خۆپیشاندانێكى بێ مۆڵەت و زیانگەیاندن بە مومتەلەكاتە گشتی و تایبەتەکان، كە بۆ خزمەتى هاوڵاتییانن، قەدەغەن، هێزەكان دەست كراوەن بۆ ڕاگرتن و مامەڵەكردن لە چوارچێوەی یاسادا.

 

3- سەرجەم ئەو كەسانەش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بە ڕێکاری یاسایی دەستگیر دەکرێن، کە زیانیان گەیاندووە بە مومتەلەكاتى دەوڵەت و هەموو ئەوانەش كە لە پشتی هاندانى ئەو كەسانەوە بوون.

 

4- داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەین كە بەرپرسانە لەگەڵ دۆخەكەدا مامەڵە بكەن.

 

5- پێویستە كەناڵەكانى راگەیاندن بە گیانێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ رووداوەکاندا بکەن.

 

راگـــەیەنــدراوى لـــیژنەى بـــــــاڵای ئــــــــەمنی