گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لە خۆپیشاندانەکەى چەمچەماڵ هاووڵاتییەک بریندار بوو

2020.12.09 - 17:39
App store icon Play store icon Play store icon
لە خۆپیشاندانەکەى چەمچەماڵ هاووڵاتییەک بریندار بوو

ناس کورد- 

لە خۆپیشاندانەکەى سەرلەئێوارەى ئەمڕۆى شارۆچکەى چەمچەماڵدا هاووڵاتییەک بریندار بوو و بەهۆى سەختى برینەکەیەوە رەوانەى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى سلێمانى کرا. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

پەیامنێرى "ناس کورد" رایگەیاند " لەخۆپیشاندانەکەى سەرلەئێوارەى ئەمڕۆ (چوارشەممە، 9ى کانونى یەکەمى 2020)، هاوڵاتییەک بەناوى محەمەد سەرکەوت تەمەن ٢٥ ساڵە بەفیشەک لەناو خۆپیشاندەرانی چەمچەماڵ بریندار بوو".

 
پێشتر پەیامنێرى "ناس کورد" رایگەیاند، سەر لەئێوارەى ئەمڕۆ (چوارشەممە، 9ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە قەزاى چەمچەماڵ دەستى پێکرد و خۆپیشاندەران مەکۆى چەمچەماڵى بزوتنەوەى گۆڕانیان سوتاند".  

  

وتیشى "لەئێستادا خۆپیشاندەران لە نزیک بارەگاى لقى 19ى پارتى کۆبونەتەوە و دەیانەوێت ئەو بارەگایەش بسوتێنن."  

  

ئاماژەى بەوەش کرد، بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران تەقەیەکى زۆر دەکرێت.  

  

رۆژى (2 کانونی یەکەمی 2020) خۆپیشاندان لەدژى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خراپى دۆخى دارایی لە سلێمانیەوە دەستیپێکرد و رۆژى دواتر خۆپیشاندانەکە گرژى لێکەوتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگرى بکەن لە دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان.   

  

رۆژانى دواتر خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەکى دیکەى سنورى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، رۆژى (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.   

  

رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) ژمارەیەک لە خەڵکانى ناڕازیی لە سەیدساق و دەربەندیخان و کفری و کەلار و چەمچەماڵ و هەڵەبجە و پێنجوێن چەند شارێکی ڕژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و چەندی بینایەکی تری حکومی لەو شارانە سوتێنران.   

  

تائێستا بە کۆی گشتی، شەش خۆپیشاندەر لە چەمچەماڵ، دەربەندیخان، کفری، سەیدسادق و تەکیە و کادیرێکی ناوچەی پێنجوێنی پارتیش کوژراون، هاوکات نزیکەى 100 بریندار لە ڕیزی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان تۆمار کراون.