گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بەدرێژایی مێژوو کورد هێندەى ئێستا لاواز نەبووە

ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگا: یەكێتی و پارتی هۆكاری لاوازبوونی كوردن لە کەرکوک

2019.05.17 - 15:47
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگا: یەكێتی و پارتی هۆكاری لاوازبوونی كوردن لە کەرکوک

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس  كورد- هەڤاڵ فەتاح ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق بە بەرنامەیەكی داڕێژراو دەستی بە تەعریب كردنی کەرکوک کردووە، دەشڵێت، بە درێژایی مێژوو کورد هێندەى ئێستا لاواز نەبووە لەو ناوچەیە. . ئازاد جەباری ئەندامی لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "ئێستا لە كەركوك هیچ ئەرزشێک بۆ كورد دانانرێت، ئەم دۆخەی ئێستا كوردی تێدایە هۆكارەكەی پارتی و یەكێتییە، بەهۆی بەرژەوەندی تەسكى حیزبییەوە كەركوكیان لە خشتە بردووە". . ئەو ئەندامەى یەکێتى لە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئاماژەى بەوەشکرد: "بەغداد بە بەرنامەیەكی داڕێژراو دەستی كردووە بە پەیڕەوكردنی سیاسەتی تەعریب كردنی شارەكە، عەرەبەكان بە هیچ شێوەیەك حساب بۆ كورد ناكەن، بە ئاشكرا دەڵین لە كەس ناترسین و دەچنە سەر ماڵ و موڵكی كورد، ئەوەی لە دووبز ڕوویدا بەشێكە لەو سیاسەتەی كە حكومەتی بەغداد پەیڕەوی دەكات". . "ئێستا كورد ئەوەندە لاوازە لە كەركوك، بە درێژایی مێژووى ئەو شارە، هیچ كات هێندەى ئێستا ئەوەندە لاواز نەبووە"، ئازاد جەبارى واى وت. . لە پاش ڕووداوەکانى 16ى ئۆکتۆبەرەوە، کوردانى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێم بەتایبەت کەرکوک، باس لەوە دەکەن، پرۆسەى تەعریب لەو ناوچانە دەستى پێکردووە، لە دواین پێشهاتیشدا، ماڵى چەند کوردێک لە کەرکوک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕوخا و لە گوندى پەلکانەش ماڵە کوردەکان ڕایانگەیاند، ڕوبەڕووى ئەو عەرەبانە بوونەتەوە کە بۆ دەرکردنى ماڵە کوردەکان چوبوونە ناوچەکە. . .