ناس کورد-
ئه‌نجومه‌نی قه‌زای پێنجوێنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان قسه‌كانی به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه بەوەی خۆپیشانده‌ران مه‌كۆی گۆڕانیان بهكارهێنابیت بۆ بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ناوچه‌ی پێنجوێنی پارتی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئه‌نجومه‌نی قه‌زای پێنجوێنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا کە وێنەیەکی دراوەتە "ناس کورد" (9ی کانونی یەکەمی 2020) قسه‌كانی به‌رپرسی ناوچه‌ی پێنجوێنی پارتی ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، ڕۆژی 6ی کانونی یەکەمی 2020، له‌سه‌ر ڕێنمایی ژوری په‌یجوری، مه‌كۆی گۆڕان لە پێنجوێن داخراوه و كه‌س ده‌وام و ئه‌ركی تێدا نه‌بینیوه، جگە لەوەش وه‌كو باقی باره‌گای حزبه‌كانی دیكه مه‌كۆی گۆڕانیش ده‌رگای شكێندراوه و كه‌لوپه‌له‌كانی سوتێندراوه‌و به‌و حوكمه‌ی مه‌كۆ و ناوچه، هاوسێی یه‌كترن و یه‌ك ڕێگایان هه‌یه لە قەزای پێنجوێن، خۆپیشانده‌ران له‌و كۆڵانه‌وه ڕۆیشتون، كه ئه‌مه‌ش ناكاته به‌كارهێنانی مه‌كۆ، چونكه مه‌كۆی گۆڕان خۆیشی پارێزراو نه‌بوه.
لە کۆتایی رونکردنەوەکەیدا ئه‌نجومه‌نی قه‌زای پێنجوێنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئەوەشی وتووە: "به‌بێ به‌ڵگه، تۆمه‌تباركردنی مەکۆی گۆڕان بۆ هێرشکردنە سەر ناوچە، بەتایبەت له دۆخێكی وا نه‌خوازراودا خزمه‌ت به هێوركردنه‌وه و پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خەڵکی کوردستان ناكات".