گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو نامەیەى بۆ مردویەک نوسرا لە ناخى دڵە هاوبەشەکەمانەوە سوپاست دەکەم

2019.05.17 - 15:21
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو نامەیەى بۆ مردویەک نوسرا  لە ناخى دڵە هاوبەشەکەمانەوە سوپاست دەکەم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئالینى تەمەن 31 ساڵ، دەستەکانی دەلەرزین کاتێک نامەی ئەو دایکەی دەکردەوە، کە دڵى کوڕەکەى پێ بەخشیبوو بۆ ئەوەى ژیانى ئالین ڕزگار بکات، ئەمە سەرەتاى چیرۆکى ئەو دکتۆرەیە کە بەهۆى دڵى کوڕێکى تەمەن 20 ساڵەوە ژیانى ڕزگار کرا. . پاش ئەوەى ئالین گراگۆسیان کە دکتۆرێک بوو لە نەخۆشخانەیەکى فیلادیلفیا، پێویستى بە دڵێک بوو بۆ ئەوەى ژیانى ڕزگار بکرێت، دڵێکى پێبەخشرا و ژیانى ڕزگار بوو، بەڵام ئەوەى جێى سەرسوڕمان بوو سوربوونى ئالین بوو لەسەر ئەوەى دەیەوێت ئەو کەسە بناسێت کە دڵەکەى بەو بەخشییوە. . بەڵام بەهۆى ئەوەى یاساى ئەمریکا زانیارى ئەو کەسانەى ئەندامێکى لاشەیان دەبەخشن بە نهێنى دەهێڵێتەوە، ئەو کچە تەمەن 31 ساڵە بۆ ماوەیەک بە غەمبارى مایەوە چونکە نەیتوانى ئەو کەسە بناسێتەوە. . دواجار ڕۆژێک نامەیەک لە لایەن دایکى ئەو کوڕەى دڵى لە سنگى ئالیندا بوو نێردرا بۆ نەخۆشخانەکەى ئالین، پێیان وت نامەیەکى بۆ هاتووە، بەڵام لەو کاتەدا کە نزیک بوو لە وەى بە ئاواتەکەى بگات ترس دایگرت و وتى "ئامادە نیم بۆ خوێندنەوەى ئەو نامەیە"، بەڵام پاش دوو ڕۆژ نامەکەیان بەدەستى پێدا دواجار خوێندییەوە، نامەکە لە لایەن لینیت هازارد دایکى جۆستنى تەمەن 20 ساڵەوە نوسرابوو، بەڵام ئالین ئامادە نەبوو ناوەڕۆکى نامەکە بخاتەڕوو. .     . لینیت هازارد دایکى جۆستنى تەمەن 20 ساڵ کە ئەندامەکانى لاشەى بەخشرابوو، دەڵێت، پاش ئەوەى بینی لە تویتەر ئالین تامەزرۆ بوو بۆ ناسینى کوڕەکەی، بڕیاریداوە نامەیەکى بۆ بنوسێت، بەڵام ئاماژەى بەوەکردووە، نوسینى نامەکە بۆ ئالین چەند مانگێکى ویستووە چونکە هەڵبژاردنى وشەکان بۆ ئەو قورس بووە. . دایکى جۆستۆن بەشێکى ناوەڕۆکى نامەکەى ئاشکراکردووە و دەڵێت لە نێو نامەکەدا نوسیمە "ناتوانم وەسفى کوڕەکەم لەم نامە کورتەدا بکەم، بەڵام ویستوومە بزانن کوڕەکەم چەند کەسێکى بەهێز و میهرەبان و بەخشەر و چاکەکار بووە، بەردەوام ویستویەتى هاوکارى ئەوانى دیکە بکات و سوربووە لەسەر بەخشینى ئەندامەکانى لاشەى بە کەسانى دیکە". . جۆستۆن بۆ چەندین ساڵ نەخۆشییەکى سەختى لەگەڵدا بووە، تا دواجار لە تەمەنى 20 ساڵیدا گیانیلەدەستداوە، بەڵام لەو کاتەى کە نەخۆش بووە داواى لە خێزانەکەى کردووە پاش ئەوەى دەمرێت دەبێت ئەندامەکانى لاشەى ببەخشن و ژیانى کەسانى دیکەى پێ ڕزگار بکەن. . پاش مردنیشی ئەندامەکانى لاشەى جۆستۆن کە بریتی بوون لە سییەکان و گورچیلەکان و دڵى، گونجاو بوون لەگەڵ لاشەى چوار نەخۆش کە یەکێکیان ئالین بووە و دڵەکەى بۆ دانراوە. .   . پاش ئەوەى ئالین دەزانێت ئەو دڵەى لە نێو سنگیدایە دڵى جۆستۆنى تەمەن 20 ساڵ بووە، نامەیەک بۆ جۆستۆن دەنوسێت و لە ناو نامەکەدا دەڵێت: "کۆمەڵێک شتی هاوبەش هەیە لەنێوانماندا، زۆر لەوە زیاترە کە تەنها لێکچوونی گروپی خوێنەکەمان بێت، لەوانەیە ببوینایە بە دوو هاوڕێی زۆر نزیکی یەک، بەڵام لەبری ئەوە، هەنگاوەکان بە ڕێگەیەکی تردا ڕۆشتن، کۆتا ڕۆژی ژیانی تۆ، بوو بە یەکەم ڕۆژی ژیانی من، ناخۆشترین ڕۆژی ژیانت بوو بە خۆشترین ڕۆژی ژیانی من". . لە بەشێکى ترى نامەکەیشیدا بۆ جۆستۆنى مردوو، ئالین دەڵێت: "بەڵێن بێت کە دڵە هاوبەشەکەمان بۆ کاری باش بەکار بهێنم، من لەناخی دڵە هاوبەشەکەمانەوە سوپاست دەکەم". . .