گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دۆلار

ڕاوێژکارێکى کازمی هۆکاری بەرزبونەوەى نرخى دۆلار ئاشکرا دەکات

2020.12.09 - 12:02
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکارێکى کازمی هۆکاری بەرزبونەوەى نرخى دۆلار ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

ڕاوێژکاری مستەفا کازمى بۆ کاروبارى دارایى دوو هۆکار بۆ بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار لە بازاڕەکاندا دیاری دەکات و دەشڵێت، ئەو کەفوکوڵەى ئێستا لە نرخەکەیدا دروستبووە بەهۆی ئەو پڕوپاگەندانەوەیە کە لایەنە دژبەیەکەکانى دەیکەن بۆ چنینەوەى قازانجەکەى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى فەرمى عێراق کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، موزەهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکارى دارایى سەرۆک وەزیرانى عێراق (9ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاندووە، بازاڕەکانى گۆڕینەوەى دراو زیاتر کاریگەر دەبن بە زانیارییەکان، بەڵکو هەموو بڕیارەکانى پشتدەبەستێت بە زانیارییە باوەڕپێکراوەکانى، بەڵام دوو هۆکار هەن بۆ بەرزبوونەوەى نرخەکەى کە ڕیژەى هاوسەنگیەکەى لەبازاڕە گەورەکاندا  گۆڕیوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، هۆکارى یەکەم ئەوەیە کاتى تێپەڕاندنى پڕۆژەیاسای بودجەى ساڵى داهاتوو نزیک بووەتەوە و زانیارییە پیچەوانە جۆراو جۆر و شێواوەکان لەبارەیەوە واى کردوە گۆڕانکارى لەنرخى دراودا بکات، ئەوەش ئاماژەیەکى ناڕوونى خوڵقاندووە کە بازاڕەکانى دراو بۆماوەیەک دەتوانێت لەبەرژەوەندى خۆى بەکاری بهێنیت.

 

هۆکارى دووەم، بەڕای ئەو ڕاوێژکارە داراییە، نزکیبوونەوەى کاتى هەڵبژاردنى پێشوەختەیە، بە شێوەیەک هەڵپەى لایەنە سیاسیەکان و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکان چەند ئاماژەیەکى ترى خوڵقاندووە، ئەوەش بووەتە هۆى دروستکردنى نادڵنیایى لەلایەن خاوەن بازاڕە گەورەکانەوە لەسەر دۆخى سیاسى و ئابوورى وڵات.

 

ساڵح ئەوەشى خستووەتەڕوو، هەموو ئەو هۆکارانە بوونەتەهۆی ڕاڕایى لە بڕیارەکانى کڕین و فرۆشتنى دراوى بیانیى و مانەوەى نرخەکەى بە بەرزى.

 

ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیران جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، کەفوکوڵى نرخەکان کاریگەرە بە بڵاوکردنەوەى پڕۆپاگەندە دژ بەیەکەکانەوە، ئەوەش بۆ چینینەوە قازانجێکى خێرا لە بەرزبونەوەى نرخەکان.

 

ساڵح دەشڵێت، ئاساییکردنەوەى نرخەکانى دراو ئەرکى سیاسەتى دراوى بانکى ناوەندییە چونکە ئەو سەرچاوەیەکى یەکەمى زانیارییەکانە.