گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بە قەناس و بیکەیسی’’

پارتی بە فەرمی پەکەکە تۆمەتبار دەکات بە کوشتنی پێشمەرگەکەى لە پێنجوێن

2020.12.09 - 10:58
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی بە فەرمی پەکەکە تۆمەتبار دەکات بە کوشتنی پێشمەرگەکەى لە پێنجوێن

ناس كورد-

بەرپرسى ناوچەى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەک چەکدارى پەکەکە بە چەکى جۆراو جۆرى هێرشى کردووەتە سەریان و بەو هۆیەشەوە پاسەوانێکی بارەگەیان کوژراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەکر عەبدوڵا، بەرپرسى ناوچەى پێنجوێنی پارتی لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنی ڕووداو کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (9ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، لە خۆپیشاندانەکەى ئێوارەى دوێنێی پێنجوێن، " ژەمارەیەک چەکدارى پەکەکە لە شارۆچەکەکە بەچەک و تەقەمەنى جۆراو جۆر هێرشیان کردە سەر بارەگاکەمان".

 

وتیشى، "سەرەتا ئێمە بە بەرد ڕووبەڕوویان بووینەوە بەڵام ئەوان چەکى قەناس و بیکەیسی و چەکى جۆراو جۆرى تریان پێ بوو و لەشوێنى ترى ناو شارۆچکەکەوە تەقەیان لێ دەکردین".

 

بەکر عەبدوڵا ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، "ئەجێندایەکی ئاراستەکراوی هەم پەکەکەیە و هەم وڵاتانی هاوسنوور. یەکێتیش کەمتەرخەم بوو لە پاراستنی ئەمنییەتی سنوورەکە".

 

رۆژى (2 کانونی یەکەمی 2020) خۆپیشاندان لەدژى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خراپى دۆخى دارایی لە سلێمانیەوە دەستیپێکرد و رۆژى دواتر خۆپیشاندانەکە گرژى لێکەوتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگرى بکەن لە دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان.

 


رۆژانى دواتر خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەکى دیکەى سنورى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، رۆژى (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.

 


رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) ژمارەیەک لە خەڵکانى ناڕازیی لە سەیدساق و دەربەندیخان و کفری و کەلار و چەمچەماڵ و هەڵەبجە و پێنجوێن و چەند شارێکی ڕژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و چەندی بینایەکی تری حکومی لەو شارانە سوتێنران.

 


تائێستا بە کۆی گشتی، پێنج خۆپیشاندەر لە چەمچەماڵ، دەربەندیخان، کفری، سەیدسادق و تەکیە کوژراون، هاوکات نزیکەى 100 بریندار لە ڕیزی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان تۆمار کراون.