گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

زانیاری لەبارەى ئەو دوو بیرە نەوتەی لە کەرکوک تەقێنرانەوە

2020.12.09 - 10:20
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری لەبارەى ئەو دوو بیرە نەوتەی لە کەرکوک تەقێنرانەوە

ناس کورد-کاروان مەحمود

ئەندازیارێکی کۆمپانیای نەوتی باکور ئاشکرای دەکات، شەوی رابردوو دوو بیرە نەوتی کۆمپانیای نەوتی باکور لە کەرکوک تەقێنراوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرهاد هەمزە، ئەندازیار لە کۆمپانیای نەوتی باکور (9ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، کاتژمیر 1:30 خولەکی شەوی رابردوو هەردوو بیرە نەوتی کێڵگەی نەوتی کۆمپانیای نەوتی باکور 33 و 44ی خەبازە تەقێنراوەتەوەو تا ئیستا هۆکارو ئەو لایەنەی بیرەکەی تەقاندووەتەوە ئاشکرا نەکراوە.



باسی لەوەشکرد، ئەو دوو کێڵگەیە بەشێکی سوتەمەنی ناوخۆ دابین دەکات و بەشێکی دیکە نەوتی لێوە هەناردەی دەرەوە دەکرێت.


سەبارەت بە ئاستی زیانەکانی ئەو دوو بیرە نەوتە، ئەندازیارەکەی کۆمپانیای نەوتی باکور وتی: "تائیستا روون نییەو هەردوو کێڵگەکە ئاگری گرتووەو تیمەکان سەرقاڵی کوژانەوەی ئاگرەکەو زانینی ئاستی زیانەکانن".

 

هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ڕۆیتەرزی وتووە، "دوو بۆمب لە کێڵگەکاندا تەقێنراونەتەوە و بووەتەهۆی دروستبوونی ئاگر تێیاندا."

 

دەشڵێت، تائێستا هیچ بەرپرسێک ڕوونکردنەوەی نەداوە لەبارەى تەقینەوەکان، کیڵگەکان رۆژانە 25 هەزار بەرمیل نەوتی خاو بەرهەم دەهێنن.