گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچەش لەوێ وەردەگرن

شەڕڤانانی یەبەشە لە شنگال چوونە ڕیزەکانی حەشدی شەعبییەوە

2020.12.09 - 09:57
App store icon Play store icon Play store icon
شەڕڤانانی یەبەشە لە شنگال چوونە ڕیزەکانی حەشدی شەعبییەوە

ناس کورد- 

یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه‌) به‌پێی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ سوپای عیراق زۆرینه‌ی شه‌ڕڤانه‌كانی له‌ چوارچێوه‌ی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیدا داده‌مه‌زرێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ده‌خیل موراد سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكرات له‌ خانه‌سۆری شنگال (9ی کانونی یەکەمی 2020) به‌ناوی یه‌به‌شه‌وه‌ بۆ (کەرکوک ناو) قسەی کردووەو ڕایگەیاندووە، "دوای راده‌ستكردنی باره‌گاكانمان، یه‌به‌شه‌ بون به‌ به‌شێك له‌ حه‌شدی شه‌عبی ، پێشتریش هه‌زار چه‌كداری یه‌به‌شه‌ له‌سه‌ر میلاكی حه‌شدی شه‌عبی دامه‌زراون و ئێستا هه‌زار و 500 چه‌كداری تر له‌سه‌ر فه‌وجی 80ی حه‌شدی شه‌عبی داده‌مه‌زرێنرێن، ئەوەشی وتووە: "حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی فه‌رمی حكومه‌تی عێراقه،‌ بۆیه‌ زۆر ئاساییه‌ كه‌ هێزه‌كانمان بوونه‌ته‌ به‌شێك له‌ حه‌شدی شه‌عبی".


سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكرات له‌ خانه‌سۆر باسی لە کێشەی خۆیان لەگەڵ سوپای عێراق کردو وتی: "ئاسایشی ئێزیدخان کێشەی ئێمەیە، سوپای عیراق ده‌یانه‌وێت به‌ جلی مه‌ده‌نییه‌وه‌ بمێننه‌وه‌ و ئێمه‌ش ئه‌و پێشنیازه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، پێداگری له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئاسایش ده‌كه‌ین و قایلین ئه‌گه‌ر ناویشیان بگۆڕدرێت".
لەلایەکی دیکەوە خال عه‌لی، فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شنگال ڕایگەیاند، له‌كاتی رزگاركردنی شنگاله‌وه‌ له‌ ده‌ستی داعش ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ چه‌كدارانی یه‌به‌شه‌ سه‌ر به‌ حه‌شدی عه‌شائیری بون، دوای رێككه‌وتنی یه‌به‌شه‌ و سوپای عێراق به‌ر له‌ چه‌ند رۆژێك ژماره‌یه‌ك چه‌كداری تر خراونه‌ته‌ سه‌ر فه‌وجی 80ی حه‌شدی عه‌شائیری، به‌ڵام نازانم ژماره‌یان چه‌نده‌".


ئه‌و گۆڕانكارییه‌ دوای دوو مانگ دێت له‌ رێككه‌وتنی هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، كه‌ تشرینی یه‌كه‌می 2020 واژۆكرا بۆ پێكهێنانی ئیداره‌یه‌كی نوێ و رێكخستنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منی قه‌زای شنگال، شه‌ڕڤانانی یه‌به‌شه‌، له‌ كۆتایی تشرینی دوه‌می 2020دا كشانه‌وه‌یان له‌ باره‌گا و بازگه‌كانی ناوشاری شنگال به‌ره‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌زاكه‌ ده‌ستپێكرد، دوای گه‌یشتنی هێزێكی پۆلیسی فیدراڵی له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان.