ناس کورد-
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ماوه‌ی چوار ڕۆژی كرده پشوو بۆ خوێندكاران "بەمەبەستی پاراستنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن و و فه‌راهه‌مكردنی كەشێكی ئارام."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا لە پەیجی فەیسبوکی خۆی کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، "له پاش كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (8ی كانونی یه‌كه‌می 2020) به‌ڕێوه‌چوو،هەروەها پاڵپشت به بڕیاری لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی پارێزگای سلێمانی بڕیاردرا به ڕاگرتنی ده‌وامی فه‌رمی خوێندكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكان."
دەشڵێت، پشووەکە له سبه‌ینێ چوارشه‌ممه (9ی كانونی یه‌كه‌می 2020) دەستپێدەکات تاوەکو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه (13ی كانونی یه‌كه‌می 2020).