ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، 125 کەس لە دەرچووانی پەرستاری زانکۆ و یاریدەدەری بێهۆشکاری بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنرێن و هەرکەس ئارەزوومەندا سەردانیان بکەن بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕم.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرێوبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، " بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە 9336 ی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان 125 كەس لەدەرچووانی پەرستاری زانكۆ و یاریددەری بێهۆشكاری بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنرێن لە نەخۆشخانە و مەڵبەند و سەنتەرە تەندروستیەكانی تایبەت بەكۆرۆنا لەسلێمانی."
ئاماژەی بەوەشكردووە، " ئەو دەرچووانەی ئارەزووی دامەزراندنیان هەیە دەتوانن سەردانی بەشی پلانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی پڕكردنەوەی فۆرمی تایبەت بە دامەزراندن و گەڕاندنەوەی لەماوەی هەفتەیەكدا."