گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیدانەى دەکەن

تۆڕی پاراستنی تەندروستی: خۆپیشاندەران بە برینداری دەستگیردەکرێن

2020.12.08 - 21:54
App store icon Play store icon Play store icon
تۆڕی پاراستنی تەندروستی: خۆپیشاندەران بە برینداری دەستگیردەکرێن

ناس کورد-

تۆڕی پاراستنی تەندروستیی گشتی ڕایگەیاند، زانیاریان هەیە بەشێک لە خۆپیشاندەران بە برینداری لە ناو نەخۆشخانەکان دەستگیردەکرێن و دەشڵێت، ئیدانەی ئەو کارە دەکەن و لە چەند کاتژمێری داهاتوو ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاگاداردەکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژى (2 کانونی یەکەمی 2020) خۆپیشاندان لەدژى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خراپى دۆخى دارایی لە سلێمانیەوە دەستیپێکرد و رۆژى دواتر خۆپیشاندانەکە گرژى لێکەوتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگرى بکەن لە دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان.  

  

رۆژانى دواتر خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەکى دیکەى سنورى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، رۆژى (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.  

  

رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) ژمارەیەک لە خەڵکانى ناڕازیی لە سەیدساق و دەربەندیخان و کفری و کەلار و چەمچەماڵ و هەڵەبجە و چەند شارێکی ڕژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و چەندی بینایەکی تری حکومی لەو شارانە سوتێنران.  

  

تائێستا بە کۆی گشتی، پێنج خۆپیشاندەر لە چەمچەماڵ، دەربەندیخان، کفری، سەیدسادق و تەکیە کوژراون، هاوکات نزیکەى 100 بریندار لە ڕیزی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان تۆمار کراون، جگە لەوەی کادرێکی پارتی لە بارەگای حزبەکە لە پێنجوێن کوژرا.