گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

بەهۆى ڕاپۆرتێکەوە سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا داواى لێبوردن لە موسوڵمانان دەکات

2020.12.08 - 17:10
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆى ڕاپۆرتێکەوە سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا داواى لێبوردن لە موسوڵمانان دەکات

ناس کورد- 

بەهۆى ڕاپۆرتێکەوە لەسەر کۆمەڵکوژى دوو مزگەوتەکەى شارى "کریسچەرچ"ى نیوزلەندا، جاسیندا ئاردێرن سەرۆک وەزیرانى ئەو وڵاتە داواى لێبوردن لە موسوڵمانان دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لە 15ى ئادارى ساڵى 2019 کەسێکى توندڕەوى سپى پێست بە چەکەوە هێرشى کردە سەر دوو مزگەوتى شارى "کریسچەرچ"ى نیوزلەندا و بەهۆیەوە 51 نوێژخوێنى کوشت کە خوێناویترین ڕوداوى کۆمەڵکوژى بووە لەو وڵاتەدا.

 

لیژنەى لێکۆڵینەوەى شاهانەى ئەو وڵاتە لە ڕاپۆرتێکیدا ڕەخنەى ڕووبەڕووى هیزەکانى پۆلیس کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، لەکاتى پێدانى مۆڵەتى هەبوونى چەک بە هێرشبەرەکە کە بە ڕەگەز ئوسترالییە و ناوى "برینتۆن تارانت"ە لێکۆڵینەوەى تەواو نەکراوە، بەڵام سەرەڕاى ئەوەش هیچ جۆرە شکستێک نەبووە لەناو لایەنە حکومیەکاندا کە بەهۆیەوە نەتوانرابێت ڕێگرى لە هێرشەکە بکرێت.

 

لاى خۆیەوە جاسیندا ئاردێرن، سەرۆک وەزیرانى نیوزلەندا سەبارەت بە ڕاپۆرتەکە وتویەتى، ڕاپۆرتەکە نەگەیشتوەتە ئەو ئەنجامەکەى کە دەتوانرا ڕێگرى لە هێرشەکە بکرێت، بەڵام من داواى لێبوردن لەو شکستە دەکەم.

 

بەپێى هەمان ڕاپۆرت کە 800 پەڕەیە، لەو سەردەمەدا تەرکیزێکى ناپێویست تەنها لەسەر مەترسى تیرۆرى توندڕەوە موسوڵمانەکان هەبووە، لەلایەکى ترەوە موسوڵمانانى ئەو وڵاتە ڕەخنەى ئەوە لە دەسەڵاتداران دەگرن کە چەندین جار هۆشداریان لە تاوانى ڕقلێبوونەوە لە دژیان داوە، بەڵام پشتگوێیان خستووە.

 

تارانت دادگایى کراو و سزاى زیندانى هەمیشەیى بەسەردا سەپێنرا، بەبێ ئەوەى دەرفەتى ئەوەى هەبێت پێشوەخت ئازاد بکرێت.