ناس کورد-
کۆمپانیاى ئاى کیو لە ڕونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە بەردەوامى بڕانى هێڵەکانى ئینتەرنێت ئاماژەى بەوەداوە، لە پاش ڕاگرتنى خزمەتگوزاریەکانمان بەهۆى هەندێک هەڵەى تەکنیکییەوە بۆ ماوەیەک، لەئێستادا ئەو گرفتە چارەسەر کراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەوەش هاتووە، تەنها بەشێکى کەمى بەشداربووانى ئاى کیو گرفتى گەڕانەوەى هێڵەکانیان هەیە، بۆیە بە هەموو بەشداربووانمان ڕادەگەیەنین هیچ جۆرە سانسۆرێک لەسەر هێڵەکانمان نییە.
جەختیشی کردووەتەوە کە "تیمى ئەندازیارى کۆمپانیاکە سەرقاڵى چارەسەرکردنى ئەو گرفتە تەکنیکیەیە و لە ماوەیەکى کەمدا چارەسەر دەبێت."