ناس کورد-
بەهۆی بایكۆتكردنی مامۆستایانەوە خوێندنی قۆناغەكانی ماستەر و دكتۆرا لە هەفتەی شەشەمیدا لە هەندێك بەشی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی راگیرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەى زانیارییەكانی "ناس كورد" كە لەچەند سەرچاوەیەكی ناو كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان و خوێندكارانی قۆناغی ماستەر كۆی كردووەتەوە، ئەمڕۆ (8 كانونی یەكەمی 2020) لەهەفتەی شەشەمدا خوێندنی هەردوو قۆناغی ماستەر و دكتۆرا راگیرا چونكە مامۆستایانی وانەبێژ بڕیاری بایكۆتكردن و راگرتنی خوێندنی 2020-2021 یان داوە كە بڕیارە 14 هەفتە بخایەنێت.
زانیارییەكانی "ناس كورد" ئاماژە بەوە دەكەن مامۆستاكانی مێژوو كە بەشی زۆریان پلەیان پرۆفیسۆری یاریدەدەر یان مامۆستای زانكۆن هەندێ داواكاری و گلەیی جێبەجێ نەكراویان هەیە كە پەیوەستە بە شایستە داراییە كەڵەكەبووەكانیان لە ساڵی رابردووەوە كە هی كرێی وانەبێژی و گفتوگۆی نامەو تێزە زانستییەكانە، بەهۆی ئەوەی وانەبێژی ئەمساڵیشی هاتووەتە سەر و هیوایان بەخەرجكردنی نییە، لەنیوەی كۆرسەكەدا وەك ناڕەزایی دەربڕین بڕیاری هەڵپەساردنیان داوە و داوا لەسەرۆكایەتی زانكۆ دەكەن بۆیان جێبەجێ بكات.
لەمبارەیەوە لێپرسراوی خوێندنی باڵا لە كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، د.ژیا عەباس بە "ناس كورد" ی راگەیاند "راگرتنی خوێندن تەنها یەك بەشی كۆلێژەكەی گرتووەتەوە بۆیە ناكرێت بوترێت مانگرتن هەیە".
رۆژی (4 كانونی یەكەمی 2020) حەڤدە مامۆستاى بەشى مێژوو لە زانکۆى سلێمانى پەیامێکیان لەبارەی بارودۆخی ئێستا بڵاوكردەوە و جەختیان كردەوە "هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی نادیاری كاره‌ساتبار هه‌نگاو ده‌نێت".
لە پەیامەكەدا ئاماژە بەوە کراوە "هه‌موان ئاگادارده‌كەینەوە به پشتبه‌ستن به‌ئه‌زمونه‌كانی رابردو، ئێستا هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی نادیار هه‌نگاو ده‌نێت، هۆكاره ناوخۆییه‌كانی ئه‌و چاره‌نوسه كاره‌ساتباره‌ش، زۆر زیاترن له هۆكاره ده‌ره‌كیه‌كان".
لەبەشێکى تر‌ى پەیامەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە، تا دێت قه‌یرانه قوڵه‌كان زیاتر به‌رۆكی خه‌ڵكی كوردستانی گرتوه و ته‌نگی به‌هه‌موان هه‌ڵچنیوه، مێژوی كورد ده‌یان ئه‌زمونی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری جۆراوجۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام لاوازی دونیابینی و تێنه‌گه‌یشتن له شێوازی به‌ڕێوه‌بردن و دوركه‌وتنه‌وه له ئامانجه‌كان، سه‌ره‌نجام ئاكامی ئه‌و ئه‌زمونانه‌ی روبه‌ڕوی نوشستی و له‌باربردن كردوه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌زمونی ئه‌مجاره‌ی باشور و هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌تاكانی هه‌مان چاره‌نوس و ئه‌نجامی لێده‌ركه‌وتوه".