ناس کورد-کاروان مەحمود
لەنیوەى دەوامى ئەمڕۆى زانکۆى هەڵەبجەدا خوێندکاران ئاگاداردەکرێنەوە بۆ بەجێهێشتنى زانکۆ و گەڕانەوە بۆ ماڵەوەیان سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەش رەتیدەکاتەوە خۆپیشاندان و بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن لە زانکۆی هەڵەبجە کرابێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. مهاباد کامل، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە (8ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، ئەوەی دەوترێت لە زانکۆی هەڵەبجە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن کراوە دووە لە راستییەوە و تەنها بەو خوێندکارانەی لە بەشە ناوخۆییەکان بوون پێمان راگەیاندوون رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە بە ئۆنلاین پابەندی کاتی دەوام بنن، ئەوەش لەپێناو چارەسەرکردنی گرفتی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی هەڵەبجە.
جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە کە دەوام لە زانکۆکەیان ئاساییە.