گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لاهور شێخ جەنگى داوایەکى بەپەلە لە حکومەت دەکات

2020.12.08 - 10:05
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور شێخ جەنگى داوایەکى بەپەلە لە حکومەت دەکات

ناس کورد-

 

لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى رایگەیاند، دەبێت حکومەتی هەرێم پەلە بکات لە ڕەوانەکردنی تیمێکی خاوەن بڕیار و یەکلاکەرەوە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لاهور شێخ جەنگى لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە فەیسبوک (8ی کانونی یەکەمی 2020) کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى، لەبەغدا لەگەڵ دەیڤد شینکەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژ‌هەڵاتی نزیک و دەیڤد کۆپلی جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەتەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان کردووە لەبارەی دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکان، بە تایبەت پرسی پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی ٢٠٢١ و ڕوونیکردووەتەوە کە لەو سەردانەماندا بۆ بەغدا دەمانەوێت خاڵی کۆکەرەوە بن لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. 

 

لاهور شێخ جەنگى دەڵێت "دەبێت حکومەتی هەرێم پەلە بکات لە ڕەوانەکردنی تیمێکی خاوەن بڕیار و یەکلاکەرەوە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا، چونکە تاکە شوێنی چارەسەرکردنی کێشەکانمان بەغدایە".

 

جەختیشیکردووەتەوە، دەبێت هەمووان ئەو ڕاستییە بزانن کە هیچ ڕێگەچارەیەکی تر لەبەردەم حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵدا نییە جگە لە ڕێککەوتن لە چوارچێوەی دەستووری عێراق و کۆتاییهێنان بەو کێشە و گرفتانەی کە لە نێوانیاندا بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.