گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست نرخى نەوتى بەرزکردەوە

2019.05.17 - 09:08
App store icon Play store icon Play store icon
ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست نرخى نەوتى بەرزکردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- نرخى نەوتى خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، ئەوەش پاش ئەوە دێت، کە ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست مەترسى لەسەر پرۆسەى هەناردەى نەوت دروستکردووە. . نەوتى خاوى برێنت 38 سنت بەرزبۆتەوە کە نرخى یەک بەرمیل خاوى برێنت لە ئێستادا بەرامبەرە بە 72.80 دۆلار کە بەڕێژەى 0.15% بەرزبوونەوەى بە خۆیەوە بینیوە، لە ماوەى سێ هەفتەى ڕابردووشدا نرخى نەوت هاوشێوەى ئەم هەفتەیە بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە نەبینیووە کە لە کۆى هەفتەکەدا 3.4% نرخى خاوى برێنت بەرزبۆتەوە. . چاودێرانى نێودەوڵەتى بوارى بازاڕکارى نەوت هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لەم هەفتەیەدا بەو جۆرە دەگەڕێننەوە بۆ ئەو ئاڵۆزیی و هەڕەشانەى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەیە، کڕیارانى نەوت لە ترسى ڕاوەستانى جوڵەى نەوت هەوڵى کڕینى نەوتى زیاتریان داوە، لەپاڵ ئەوەشدا هێرشەکانى سەر وێستگەکانى نەوتى سعودییە لەلایەن حوسییەکانەوە کاریگەرى هەبووە. . بە گشتى هۆکارەکانى بەرزبوونەوەى نرخى خاوى برێنت لەمساڵدا، دەگەڕێندرێتەوە بۆ سیاسەتە نوێکەى ڕێکخراوى ئۆپیک، کە ئاستى بەرهەمهێنانى وڵاتانى ئەندامى کەمکردەوە بۆ ئەوەى کۆنتڕۆڵى نرخ بکەن. . لە ئێستاشدا بازاڕەکانى نەوت لە چاوەڕوانى بڕیارى نوێى ئەو ڕێکخراوەن، بەوەى بەردەوام دەبێت لە سیاسەتى کەمکردنەوەى خستەبازاڕ و بەرهەمێنانى نەوت، یان سیاسەتى نوێ دادەڕێژێت. . وەزیرى نەوتى عێراق سامر غەزبان لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەفتەى داهاتوو لە وڵاتى سعودیە لیژنەى چاودێرى ڕێکخراوى ئۆپیک کۆدەبێتەوە، لەو کۆبوونەوە هەڵسەنگاندن دەکرێت بۆ پابەند بوونى وڵاتانى ئەندام بە کەمکردنەوەى بەرهەمى نەوت، ئاماژەى بەوەشکرد، نرخ و بازاڕى نەوت لە ئێستادا لە بارودۆخێکى جێگیردایە. . .