گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرەتای ساڵ

پێشبینییەکى ئەمریکى بۆ نرخى دۆلار

2020.12.08 - 09:37
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکى ئەمریکى بۆ نرخى دۆلار

ناس کورد-

 

شارەزایانی ئابوریی ئەمەریکا پێشبینى دەکەن دۆلاری ئەمەریکی بەردەوام بێت لە دابەزین بەرانبەر دراوە جیهانییەکانى دیکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تۆڕی هەواڵی "سی.ئێن.ئێن"ی ئەمریکی کە "ناس کورد" بە دواداچوونی بۆ کردووە، شارەزایانی ئابوری باسیان لەوەکردووە، ئەو دابەزینە لە سەرەتای ساڵی 2021 بە تەواوی دەستپێدەکات.

 

ئەوەشخراوەتە ڕوو، سەرباری دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا و پێشبینیەکان بۆ باشبوونی ئابوریی جیهان لە ماوەی داهاتوودا، بەڵام دۆلار هەر لە دابەزیندایە، بەجۆرێک لە ماوەى ئەمساڵدا نزیکەی لە 12%ی بەهاکەی بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە لە دەستداوە.

 

 شارەزایانی ئابوری ئەوەشیان خستووەتە ڕوو، هەفتەی ڕابردوو دۆلار نزمترین ئاستی  تۆمارکردووە لە مانگی نیسانی ساڵی 2018 ەوە تا ئێستا.