گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خەڵکی چی دەکەن؟

لە سلێمانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و ئینستاگرام ڕاگیران

2020.12.08 - 01:17
App store icon Play store icon Play store icon
لە سلێمانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و ئینستاگرام ڕاگیران

ناس کورد-

لەدوای خۆپیشاندانەکانی سلێمانی و قەزاکانی دەوروبەری، کاتژمێر 12ی ئەمشەو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و ئینستاگرام لە سلێمانی راگیران، هەندێک لە بەکارهێنەران ناتوانن بچنە ناوەوە و هەندێکی تریان ناتوان وێنە و ڤیدیۆکان ببین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەدواداچوونەکانی ناس کورد، هەندێک لە هێڵەکانی ئینتەرنێت لە پارێزگاکە بە تەواوەتی ڕاگیراون، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ دامرکانەوەى خۆپیشاندانەکان.

 

بەڵام بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیان لەڕێگەی بەرنامەکانی VPNەوە ئەو قەدەغەیە دەشکێنن و فەیسبوک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تر بەکاردەهێنن.

 

هاوکات لە نەخشەی ماڵپەڕی جیهانی downdetector کە تایبەتە بە چاودێری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە جیهاندا، فەیسبوک لە پارێزگای سلێمانی ڕاگیراوە.

  

لە قەزای دەربەندیخان خۆپیشاندەرێک بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا، ئەوەش سێیەم حاڵەتی کوشتنی خۆپیشاندەرانە دوای ئەوەى یەکێک لە چەمچەماڵ و ئەوی تر لە کفری کوژران.  

  

پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، خۆپیشاندانەکە کوڕێکی گەنجە بە ناوی سەربەست عوسمان، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە کە گولـلەى بەرکەوت بوو گیانی لەدەستدا.  

  

لە خۆپیشاندانەکانى ئەمڕۆى سنورى پارێزگاى سلێمانیدا 35 کەس برینداربوون و 16 کەسیان رەوانەى سلێمانى کراون بۆ وەرگرتنى چارەسەر.  

  

سەرچاوەیەک لە سەنتەرى هەماهەنگى پەیوەندییەکانى سلێمانى بە "ناس کورد" ى راگەیاند، سەرجەم ئەو کەسانەى ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانەکاندا برینداربوون، 35 کەس بوون.  

  

وتیشى، 16 برینداریان رەوانەى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى شار لە سلێمانى کراون بۆ وەرگرتنى چارەسەر.  

  

سەرچاوەکە باسى لەوەشکرد، یەک تەرم رەوانەى سلێمانى کراوە ئەوەش تەرمى گەنجە خۆپیشاندەرەکەى چەمچەماڵ بووە.  

  

ڕۆژى (2 کانونی یەکەمی 2020) خۆپیشاندان لەدژى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خراپى دۆخى دارایی لە سلێمانیەوە دەستیپێکرد و رۆژى دواتر خۆپیشاندانەکە گرژى لێکەوتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگرى بکەن لە دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان.  

  

رۆژانى دواتر خۆپیشاندان لەچەند ناوچەیەکى دیکەى سنورى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، رۆژى (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.  

  

رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) ژمارەیەک لە خەڵکانى ناڕازیی لە سەیدساق رژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو، بیناى قایمقامیەت ئاگریان تێبەردرا.