گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

تەندروستیی گەرمیان: هیچ کەسێک نەکوژراوە

2020.12.07 - 23:03
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی گەرمیان: هیچ کەسێک نەکوژراوە

ناس کورد-

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بۆ ناس کورد جەختی کردەوە کە هیچ خۆپیشاندەرێک نەکوژراوە، بەڵام یەکێک لە بریندارەکان ڕەوانەى سلێمانی کراوە چونکە فیشەک بەر ملی کەوتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە بە مەرجی ناونەهێنانی تایبەت بە " ناس کورد"ی ڕاگەیاند (7ی کانوونی یەکەمی 2020)، "کاتژمێرک لەمەوبەر سێ بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار کە لە ئاکامی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی شارەکە برینداربوون".


وتیشی، "یەکێک لە بریندارەکان کە مێردمندالێکە و تەمەنی 14 ساڵە گولـلەیەک بەرملی کەوتووە، لەبەرهەستیاری حاڵەتەکەی بەپەلە ڕەوانەی شاری سلێمانی کراوە، دووانەکەی دەیکەش کارمەندی هێزە ئەمنییەکانن بەهۆی بەرکەوتنیان بە گازی فرمێسک ڕێژەوە توشی هەناسە تەنگی بوون و چارەسەری پێویستیان بۆکراوە ولە ئێستادا تەندروستیان جێگیرە".


ڕۆژى (2 کانونی یەکەمی 2020) خۆپیشاندان لەدژى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خراپى دۆخى دارایی لە سلێمانیەوە دەستیپێکرد و رۆژى دواتر خۆپیشاندانەکە گرژى لێکەوتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگرى بکەن لە دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان.


رۆژانى دواتر خۆپیشاندان لەچەند ناوچەیەکى دیکەى سنورى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، رۆژى (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.


رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) ژمارەیەک لە خەڵکانى ناڕازیی لە سەیدساق رژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو، بیناى قایمقامیەت ئاگریان تێبەردرا.